سەردێڕ:

وەزارەتی بەرگری تورکیا: سەربازێکی دیکەمان لە هەرێم کوژرا

PM:12:13:22/06/2022

9124 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی بەرگری تورکیا رایگەیاند، لە ئاکامی رووبەڕووبوونەوەی سوپای تورکیا و پارتی کرێکارانی کوردستاندا لە هەرێم سەربازێکی دیکەیان کوژراوە.


ئاژانسی ئەنادۆڵی زمانحاڵی تورکیا لە زاری وەزارەتی بەرگری تورکیاوە بڵاویکردەوە، لە ناوچەی ئۆپەراسیۆنی چنگ قفڵ سەربازێکی پیادەیان بەناوی سەرجان باش کوژراوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکانی وەزارەتی بەرگری تورکیا بێت لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، حەوت سەربازی تورکیا کوژراون و لای خۆشیانەوە ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەلی پەکەکە دوێنێ سێشەممە رایگەیاند، ٣٦ سەربازی تورکیایان کوشتووە.

ئەمەش لەکاتێکدایە، رۆژی ١٨ی مانگی نیسانی ئەمساڵ، وەزارەتی بەرگری تورکیا ئۆپەڕاسیۆنێکی بۆ سەر چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان راگەیاند و ناوی لێنا " چنگ قفڵ" و تێیدا ناوچەکانی مەتینا و زاپ و ئاڤاشینی بە چڕی بۆردوومان کرد و ماوەی دوو مانگە بەردەوامی هەیە.













گەلەری