PM:06:16:21/06/2022
13928 جار خوێندراوەتەوە
قایمقامی دوکان لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، دوانیوەڕۆی ئەمرۆ لە دەریاچەی دووکانی سەروو گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکاوە و دوای کاتژمێرێک تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێندراوە و رادەستی کەسوکاری کراوەتەوە.
سیروان سەرحەد قایمقامی دوکان لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، رووداوەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ روویداوە و ئەو کەسەی خنکاوە گەنجە و لەگەڵ دوو هاوڕێی دیکە بەمەبەستی مەلەکردن روویان لە دەریاچەی دووکانی سەروو کردووە.
باسی لەوەشکردووە، گەنجەکە
ناوی (س.ک) وە و تەمەنی ٢٠ ساڵە و دانیشتووی قەزای بازیانە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای
ئاگادارکردنەوە، تیمەکانی بەرگری شارستانی و مەلەوانی چوونە شوێنی رووداوەکە و دوای
کاتژمێریک تەرمەکە دەرکراوە و رەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کراوە و رادەستی کەسوکارەکەی
کراوەتەوە.
گۆران لوقمان، سلێمانی