سەردێڕ:

لە فەرمانگەیەکی هەرێم ٢٩٠ ملیۆن دینار دیارنامێنێت

PM:01:03:21/06/2022

7392 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوبەری گشتی کارەبای دهۆک بە ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، کارمەندێکی بەڕێوبەرایەتیەکە بڕێک پارەی بردووە و خۆی رادەستکردووە، بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕتیش بڕێ پارەکە ٢٩٠ ملیۆن دینارە.


شاکر مەحمود بەڕێوبەری گشتی بەڕێوبەرایەتی کارەبای دهۆک لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی بەوەدا، پێش نزیک مانگێک دوای ئەوەی بڕێک پارە لە بەڕێوبەرایەتییەکەیان دیارنامێنێت، کارمەندێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە دانی بەوەدا ناوە کە ئەو پارەکەی بردووە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، کارمەندەکە نزیکەی ٢٠ ساڵە لەو بەڕێوبەرایەتییە کار دەکات و دوای دانپێدانانەکەی خۆی رادەستی ئاسایشی دهۆک کردووە.

باسی لەوەشکردووە، لە ئێستادا ئەو کارمەندە رەوانەی دادگا کراوە و تا ئێستا دادگا بڕیاری کۆتایی نەداوە لەبارەی سزاکەیەوە بەهۆی ئەوەی نازانن بە تەنها ئەو بڕە پارەیەی بردووە یان لەگەڵ هاوکارەکانی.

هاوکات، بە پێی زانیارییەکانی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی ئەو بڕەپارەیە ٢٩٠ ملیۆن دینارە و لە دوای ئەوەی حکومەت بڕیاری لێخۆشبوونی بە رێژەی ١٥٪ ی بۆ قەرزەکانی کارەبا دەرکرد ئەو کارمەندە ئەو بڕە پارەیەی بردووە.

 


تائیف گۆران - دهۆک













گەلەری