سەردێڕ:

پارتەکەی ماکرۆن لە هەڵبژاردنی فەرەنسادا توشی شکست هات

AM:09:33:20/06/2022

2352 جار خوێندراوەتەوە

هاوپەیمانی پێکەوە کە سەرۆکی فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات لە دووەم خولی هەڵبژاردنی یاسادانانی فەرەنسادا کە دوێنێ بەڕێوەچوو، تووشی شکستێکی سیاسی قورس بوو.


ئەمڕۆ دووشەممە، وەزارەتی ناوخۆی فەرەنسا ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی بڵاوکردووە و تێیدا پارتەکەی ماکرۆن توشی شکست بوو.

ئاماژەی بەوەشداوە هاوپەیمانی پێکەوە زۆرینەی پەرلەمانی فەرەنسای لەدەستدا بە بەدەستهێنانی ٢٤٦ کورسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی ٥٧٧ کورسی لە کۆتایی خولی دووەمی هەڵبژاردنی یاسادانان .

ئەوەشی خستووەتەڕوو، هاوپەیمانی چەپ کە چەند پارتێکی چەپی توند لەخۆدەگرێت، وەک حزبی سۆسیالیست، حزبی شیوعی و پارتی ژینگە بە سەرۆکایەتی ژان لوک مێلێنچۆن ئۆپۆزسیۆن ١٤٣ کورسی بەدەستهێناوە.

هاوکات هاوپەیمانی نیشتمانی راستڕەو بە سەرۆکایەتی مارین لی پێن سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی ٨٩ کورسی، ئەمەش پێشکەوتنێکی مێژووییە بۆ گروپی راستڕەوی توندڕەو، چونکە لە سەرەتای حەفتاکانی سەدەی رابردووەوە تا ئێستا سەرکەوتوو نەبووە .

لایخۆشیەوە ئەلیزابێس بۆرن سەرۆک وەزیرانی فەرەنسا پێیوابوو کە ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵایە مەترسیە بۆ سەر فەڕەنسا و داوای لە ارتەکەی مالرۆن کرد بە زوترین کات هاوپەیمانی پێکبهێنن.













گەلەری