سەردێڕ:

لە هیندستان و بەنگلادیش بەهۆی لافاوەوە ٣٤ کەس گیانیانلەدەستدا

PM:04:18:18/06/2022

1332 جار خوێندراوەتەوە

بەهۆی بارینی بارانی بەخوڕ و رۆچوونی زەوییەوە لە هیندستان و بەنگلادیش ٣٤ کەس گیانیانلەدەستدا و ژمارەیەک هاوڵاتی برنداربوون. لە هیندستانیش زیاتر لە ١٠٨ هەزارکەس و لە بەنگلادیش چوارملیۆن هاوڵاتی ئاوارەبوون.


لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، لە ئەنجامی ئەو لافاوەی لە ٢٨ قەزای ویلایەتی ئاسام لە باکوری خۆرهەڵاتی هیندستان دروستبووە و نۆ کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەگوێرەی لێدوانی بەرپرسانی هیندستان، لە ماوەی پێنج رۆژی رابردوودا، بەهۆی لافاو و رۆچوونی زەویەوە کاریگەری لەسەر زیاتر لەیەک ملیۆن و ٨٠٠ هەزار هاوڵاتی دروست کردووە و زیاتر لە ١٠٨ هەزار کەسیش ئاوارەبوون و پەنایان بردووەتە بەر کەمپەکانی هاوکاری.

هەروەها، لە ٦ی ٤ی ٢٠٢٢ەوە تا ئێستا لە هیندستان ٥٤ کەس بەهۆی کارەساتە سروشتییەکانی وەک لافاو و رۆچوونی زەوییەوە گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات، لە شاری جاتیگرامی بەندەری باشوری بەنگلادیش، بەهۆی بارانی بەخوڕەوە کە لە دوێنێ ئێوارەوە تا ئێستا بەردەوامی هەیە ٢١ کەس گیانیانلەدەستداوە و بەهۆی رۆچوونی زەوییەوە چوار کەس گیانیان لەدەستداوە.

لەلایەن خۆیەوە پۆلیسی بەنگلادیش رایگەیاند، بەهۆی بارینی بەخوڕ و دروستبوونی لافاوەوە ژمارەی ئەو کەسانەی گیانیان لەدەستداوە بۆ ٢٥ کەس بەرزبووەتەوە.

دەشڵێت، زیاتر لە چوار ملیۆن هاوڵاتیش ئاواربوون و ماڵ و حاڵییان بەجێهێشتووە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ماوەی ١٥ ساڵی رابردوودا، بەهۆی رۆچوونی زەوی لە ناوچە بەرزەکانی بەنگلادیش زیاتر لە ٢٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە.













گەلەری