سەردێڕ:

پسپۆڕان هۆشدارییان دەربارەی ئەم خواردنەوەیە داوە

PM:01:01:18/06/2022

4096 جار خوێندراوەتەوە

پسپۆڕانی تەندروستی هۆشدارییان داوە کە خواردنەوە دایتەکان دوای تەنها ١٠ خولەک لە خواردنەوەیان، کاریگەری نەرێنی لەسەر جەستەی مرۆڤ جێدەهێڵن.


بەپێی ماڵپەڕی واع، "نیراج نایک" پسپۆڕی تەندروستی بەریتانی و دەرمانساز دەڵێت، تەنها ١٠ خولەک دوای خواردنەوەی خواردنەوەیەکی گازی دایت، ترشی فۆسفۆریکی ئەو خواردنەوانە هێرش دەکاتە سەر مینای ددانەکان.

پسپۆرەکە ئاماژەشی بەوەداوە، شەکرە دەستکردەکانی ناو ئەم خواردنەوانە وەک ئەسپارتام، فێڵ لە جەستەت دەکەن و وای لێ دەکەن کە بیر بکاتەوە شەکر و کالۆری بەکارهێناوە، ئەمەش وا دەکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات پەنکریاست ئەنسۆلین دەربدات.

نایک ئاشکرایکردووە، لە ماوەی ٢٠ خولەکدا دوای خواردنەوەی خواردنەوەیەکی دایت جەستەت لە دۆخی هەڵگرتنی چەوریدایە، کە دەردانی بڕێکی زۆر لە ئەنسۆلین دەبێتە هۆی ئەوەی جگەر هەموو ئەو شەکرانە بگۆڕێت بۆ چەوری، رەنگە ئەمەش فشاری خوێن بەرز بکاتەوە.

دوای ٤٠ خولەك لە خواردنەوەی ئەم خواردنەوانە، جەستە ماددەیەك بەرهەم دەهێنێت بەناوی "دۆپامین"كە یارمەتیدەرە بۆ هاندانی هەندێك ناوەند لە مێشكدا كە ئاسایی بەهۆی خواردنی كۆكاین هاندەدرێن، دواتر لەم خاڵەدا تاڕادەیەك لە ئالوودەبووی مادە هۆشبەرەكان دەچێت.

نایک ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر کەسێک بە بەردەوامی خواردنەوەکانی دیکەی کافاین بخواتەوە، ئەم کاریگەرییە تووندتر دەبێت.

دوای یەک کاتژمێر ئەو شارەزایە دەڵێت، ئەم خواردنەوانە وادەکات هەست بە برسێتی و تینوێتی زیاتر بکەیت لە چاو پێشتر، شارەزایان بانگەشەی ئاشکرایان کردووە، ئەم خواردنەوانە لە راستیدا شلەی جەستە دەمژن و لەوانەیە تووشی راڕایی بکەن.

هەروەها زانایان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەو بڕە کەمە خۆشییەی کە دوای خواردنەوەی ئەم خواردنەوانە بەدەستی دەهێنیت، ڕەنگە ببێتە هۆی زیاتر ئارەزووی خواردنی شیرینی.













گەلەری