PM:05:30:17/06/2022
3960 جار خوێندراوەتەوە
سەرۆکی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، بە مەبەستی نزیکبوونەوە دەستی ئاشتی بۆ سەرجەم لایەنەکان بە ڕەوتی سەدریشەوە درێژ دەکەن، سەرۆکی فراسیۆنی پارتیش لە بەغدا دەڵێت، هێڵی سوریان لەسەر هیچ لایەنێک نییە.
نوری مالیکی سەرۆکی دەوڵەتی یاسا و سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، پهیوهندیان لهگهڵ هێز و لایهن و ڕهوته ئیسلامیهكان، لهنێویاندا رهوتی سهدر، ئامانجێكی گهورهی ههیه و پهیوهسته به بهرپرسیارێتی دۆخهكهوەوە.
دەشڵێت، ئهم پهیوهندییه
ئەوان ناچار دهكات ههمیشه سور بن لهسهر لێكنزیكبوونهوه و هاوكاری و یهكگرتن.
هاوکات ڤیان سەبری سەرۆکی
فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، پارتی ئامادەیە بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ
سەرجەم هێز و لایەنە عێراقیەکان و هێڵی سوریان لەسەر هیچ لایەنێک دانەناوە.
ئەمە لەکاتێکدایە، رەوتی سەدر کە خۆی بە براوەی یەکەمی هەڵبژاردنی پەرلەمان و گەورەترین فراکسیۆنی پەرلەمانی دادەنا و بانگەشەی پێکهێنانی "حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی" دەکرد، لە رۆژی یەکشەممە رێکەوتی ١٢ی ٦ی ٢٠٢٢، موقەتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامەکانی رەوتەکەی لە پەرلەمانی عێراق کرد و پاش پێشکەشكردنی نامەی دەستلەکارکێشانەوەشیان، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستلەکارکێشانەوەی سەرجەم ئەندامانی فراکسیۆنەکەی قبوڵکرد و واژۆی لەسەرکرد.