سەردێڕ:

ڤیدیۆ.. لە بەغدا دەرۆزەکارێک دەستگیرکرا نیو ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا بوو

PM:10:48:15/06/2022

6532 جار خوێندراوەتەوە

پۆلیسی بەغدا ڕایگەیاند، لە شاری بەغدا دەرۆزەکارێکیان دەستگیرکردووە نیو ملیۆن دۆلار لە ماڵەکەیدا بووە.


فەرماندەی هێزەکانی پۆلیسی ناوەندی عێراق بڵاویکردەوە، ژنێک لە یەکێک لە شەقامەکانی شاری بەغدا دەستگیرکراوە، کە کاری دەرۆزەکردن بووە و داوای هاوکاری لە خەڵک کردووە.

پۆلیس دەڵێت، بەڵام لە دوای دەستگیرکردنی ژنەکە، دەرکەوتووە بڕی نیو ملیۆن دۆلاری هەبووە و پارەکەش بە دراوی یۆرۆ بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، لێکۆڵینەوەکان لەگەڵ ژنەکە بەردەوامە، چونکە وا چاوەڕوان دەکرێت ئەو بڕە پارەیە تەنها بە دەرۆزەکردن دەستی نەکەوتبێت و لە گەڵیدا چەند کارێکی تری نایاسایی کردبێت بۆ کۆکردنەوەی پارە.













گەلەری