سەردێڕ:

یەکەم کاروانی حاجیانی عێراق بەرەو سعودیە بەڕێکەوت

AM:11:33:14/06/2022

2144 جار خوێندراوەتەوە

هێڵی ئاسمانی عێراقی بەڕێکەوتنی یەکەم گەشتی حاجیانی عێراقی بۆ سعودیە راگەیاند.


ئەمڕۆ سێشەممە، عەباس عومران ئەلزوبەیدی بەڕێوەبەری گشتی كۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەداوە، یەكەم کاروانی حاجییان لە رێگەی هێڵی ئاسمانی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغداوە بەرەو فڕۆكەخانەی شازادە محەمەد بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە بەڕێکەوت.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەو گەشتەدا ٣٤٨ حاجی لە فڕۆکەخانەی بەغداوە بۆ مەدینە دەگوازرێنەوە و کۆمپانیای هێڵی ئاسمانی عێراق هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ بەڕێوەچوونی گەشتەکان رێکخستووە و پێداویستییەکان بەردەستن.

هاوکات نیاز راغب نەقشبەندی بەڕێوەبەری گشتی حەج و عومڕەی ھەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، لە ١٦ ی ماگ یەکەم کاروانی حاجیانی هەرێم بەڕیدەکەون بۆ وڵاتی سعودیە.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، دەستەی حەج و عەمرەی عێراق ئاشکرای کرد، یەکەم کاروانی گەشتی ئاسمانی حاجیان لە ١٤ی ئەم مانگە، کە دەکاتە رۆژی سێشەممە بەرەو شاری مەدینە بەڕێدەکەون و یەکەم گەشتی وشکانیش لە ١٨ی مانگ بەڕێدەکەون.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، گەشتی ئاسمانی حاجیان لە عێراق لە رێگەی پێنج فڕۆكەخانەی وڵاتەوە دەبێت کە ئەوانیش فڕۆکەخانەکانی بەغدا و هەولێر و سلێمانی و نەجەف و بەسرەن.













گەلەری