لەکاتێکدا سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، شوێنی پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی سەدر بە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان پڕدەکرێنەوە، بەڕێوەبەری گشتی فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، به‌پێی یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق کێ له‌دوای ئه‌وانه‌وه دێت که ئه‌و ده‌نگانه‌یان به‌ده‌ستهێناوه و سه‌رکه‌وتوون بۆ په‌رله‌مان، شوێنی فراکسیۆنی سەدر دەگرنەوە.
ئەمڕۆ سێشەممە، هیمان تەحسین بەگ بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاند، ئێستا کورسییەکانی فراکسیۆنی سەدر به‌تاڵ بوون به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشاوەتەوە و له‌لایه‌نی سه‌رۆکی په‌رله‌مانه‌وه په‌سه‌ند کرا، بۆیه بەگوێرەی یاسای هه‌ڵبژاردن سه‌رجه‌م بازنه‌کان پڕ ده‌کرێته‌وه به‌و که‌سانه‌ی راسته‌وخۆ له دوای ئه‌و ئه‌وانه‌وه دێن که سه‌رکه‌وتوون.
وتیشی، ئەمەش له بازنه‌کاندا
جیاوازه له‌هه‌ندێک بازنه هه‌یه چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی دێته شوێنی، وه له‌هه‌ندێک
بازنه هه‌یه سه‌ربه‌خۆکان دێنه شوێنی ڕه‌نگه له‌هه‌ندێک بازنه عه‌ره‌بی سونه
یان کورد بچێته شوێنیان.
لەبارەی ئەوەی کە بەشێک لە
میدیا عێراقییەکان لە زاری محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراقەوە
بڵاویانکردەوە شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر بە کەسانی سەربەخۆ پڕ دەکرێنەوە، بەڕێوەبەری
گشتی لە فەرمانگەی پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق
ئاماژەی بەوەدا، به‌بۆچوونی ئێمه سه‌رۆکی په‌رله‌مان بۆی نییه ئه‌و کورسیانە پڕ
بکاته‌وه لێره‌دا بەرکەوتەی هەڵبژاردن هه‌یه که به‌پێی یاسا دیاریکراوه.
دەشڵێت، له‌هه‌ر بازنه‌یه‌ک به‌هۆی ده‌ستله‌کارکێشانه‌وه
یان به‌هۆیه‌کی تر که سوێندی یاساییان نه‌خوارد راسته‌وخۆ ئه‌و که‌سانه دێنه شوێنیان
له‌و ده‌نگانه‌ی ئه‌وان که‌متریان هێناوه، واته سه‌رنه‌که‌وتوون بۆ په‌رله‌مان
له‌هه‌مان بازنه بە بێ رەچاوکردنی کەسەکە و سەربەخۆبوونی یان سەر بە لیستێک بێت،
چونکە هیچ په‌یوه‌ندی به‌وه‌وه نییه، بەڵکو ده‌که‌وێته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و که‌سانه
کێن که ڕاسته‌وخۆ دێن له‌دوای کاندیده‌کانی ره‌وتی سه‌در دێن.
لەبارەی ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی
پەرلەمان و ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردنی پێشوەخت، هیمان تەحسین بەگ ئاشکرای کرد، پێش
هه‌موو شتێک ئه‌وه ده‌مێنێته سه‌ر په‌رله‌مان خۆی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان له‌کارکێشاوه‌ته‌وه
پڕده‌کرێته‌وه، ڕێگای یاسایی هه‌یه باسکراوه له یاسای هه‌ڵبژاردنی عێراق ئه‌وه
نابێته هۆی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌رله‌مان، به‌ڵام ئه‌گه‌ر په‌رله‌مان خۆیان بیانه‌وێت
په‌رله‌مان هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه ئه‌وا به‌ڵێ ده‌توانن.
لەبارەی کۆمسیۆن و
کارەکانیشییەوە بۆ ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنێکی دیکە، بەڕێوەبەری گشتی لە فەرمانگەی
پارتەسیاسییەکان لە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وتی، "پێموایه
ئێمه کاتێکی باشمان پێویسته بۆئه‌وه‌ی بتوانیین ئاماده‌کاری بکه‌ینه‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی
پێشوه‌خت، پێموایه که‌متر نییه له شه‌ش مانگ".
ئەمەش لە
کاتێکدایە، دوو رۆژ لەمەوبەر سەرۆکی فراکسیۆنی سەدر لە پەرلەمانی عێراق لەسەر داوای
موقتەدا سەدری رێبەڕی روتی سەدر نامەی دەستلەکارکێشانەوەی هەر ٧٣ پەرلەمانتارەکەی
رەوتەکەی پێشکەش بە محەمەد حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمان کرد و دواتریش جەعفەر سەدر
کاندیدی سەدر بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران کشانەوەی خۆی لە کاندید بوون راگەیاند.