سەردێڕ:

ناتۆ: ئۆکرانیا پێویستە باج بدات لە پێناو ئاشتی لە وڵاتەکەیدا

AM:09:46:13/06/2022

3952 جار خوێندراوەتەوە

یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ رایگەیاند، ئۆکرانیا بۆ هێنانەدی ئاشتی لە وڵاتەکەیدا ناچار دەبێت بەشێک لە خاکەکەی ببەخشێت.


یێنس ستۆڵتنبێرگ سکرتێری گشتیی ناتۆ لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەگەڵ سولی نينيستی سەرۆکی فیلەندا باسی لە ئەگەرەکانی بەدیهاتنی ئاشتی لە ئۆکرانیا کرد.

ئاماژەی بەوەشدا، "ئەگەری ئاشتی لە ئۆکرانیا هەیە بەڵام ئایا ئۆکرانیا ئامادەیە چی نرخێک لە بەرامبەر ئاشتییە بدات، ئۆکرانیەکان تا چەند ئامادەن خاک و سەربەخۆیی و سەروەری و ئازادی و دیموکراسی بکەنە قوربانی؟"

یێنس ستۆڵتنبێرگ ئەوەشی خستەڕوو، ناتۆ بەردەوام دەبێت لە پشتیوانیکردن دەسەڵاتدارانی کیێڤ و هەمان کاتدا هەوڵ دەدات بە هەموو شێوەیەک روسیا لە پەرەپێدان بە هێرشەکانی بوەستێنێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە ماوەی سێ مانگ و دوو هەفتە و شەش رۆژە جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیا بەردەوامە و ناتۆ و وڵاتانی جیهان بەردەوامن لە هاوکارییەکانیان بۆ ئۆکرانیا و سزادانی روسیا.













گەلەری