سەردێڕ:

ئەو سەرۆکەی بۆ ماوەی یەک ساڵ فەرمانڕەوایی کرد؛ بە ١٠ ساڵ زیندانیکردن سزادرا

PM:09:08:11/06/2022

3852 جار خوێندراوەتەوە

دادگای بۆلیڤیا بە تۆمەتی ئەنجامدانی کودەتا و کەمتەرخەمی و خۆسەپاندن سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەدا سەپاند.


دادگای بۆلیڤیا دوای ئەوەی جانین ئانیزی سەرۆکی ئەو وڵاتەی بە کەمتەرخەمی لە کاروبارەکانیدا و خۆسەپاندن بۆ بوون بە سەرۆکی وڵات تۆمەتبار کرد، ١٠ ساڵ زیندانی بەسەر دا سەپاند.

لەوبارەیەشەوە، پارتەکەی ئیلفۆ مۆرالیس سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتە، جانین ئانیزی بە ئەنجامدانی کودەتا تاوانبارکرد و دوایان لە دادگا کرد سزای بدەن.

لایخۆشیەوە، جانین ئانیز ئاماژەی بەوەدا، "من نەم دەویست ببم بە سەرۆکی وڵات، بەڵام ئەو هەنگاوەم نا بۆ کۆتایهێنان بەو پشێوییەی مۆرالیس لە وڵاتدا جێیهێشتبوو."

دادگای بۆلیڤیا ئاماژەی بەوەشدا، ئەو سەرۆکە سزای ١٠ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە بە تۆمەتی جێبەجێنەکردنی ئەرکەکانی لە ئەنجومەنی پیران و دەرکردنی بڕیارە نادەستوورییەکان.

هاوکات، ویلیامز کالدیرۆن فەرماندەی پێشووی هێزەکانی بۆلیڤیا و ڤلادیمێر کاڵدیرۆن سەرۆکی پێشووی پۆلیس، سزای ١٠ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

هەروەها، هەریەک لە خۆرخی ئێلمێر فێرناندێز و فەرماندەی پێشووی هێزی ئاسمانی بۆلیڤیا،سزای چوار ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا و پاستور مێندێتا فەرماندەی پێشووی هێزە زەمینییەکان سزای سێساڵ زیندانی و دادگاش دوو ساڵ زیندانی بۆ فلاڤیۆ گوستاڤۆ ئارسێ سەرۆکی ئەرکانی پێشووی هێزە چەکدارەکانی دەرکرد.

ئیلفۆ مۆرالێس سەرۆکی پێشوی بۆلیڤیا داوای خۆپیشاندانەکانی سەرتاسەری وڵاتەکەی بەهۆی گومانی ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی ٢٠ی ئۆکتۆبەری ٢٠١٩ دا ، دەستی لەکارکێشایەوە، کە بانگەشەی ئەوە دەکرد بۆ چوارەمین خولی سەرۆکایەتییەکەی سەرکەوتنی بەدەستهێناوە و رەتیکردەوە هیچ ساختەکارییەک لە هەڵبژاردنەکاندا هەبێت.

هەر لە خۆپیشاندانەکاندا ٣٧ کەس گیانیان لەدەستدا و مۆرالیس ناچار بوو بەرەو مەکسیک کۆچبکات و وڵاتەکەی جێبهێڵێت.













گەلەری