سەردێڕ:

روسیا پاسپۆرتی دایە دانیشتوانی ئەو ناوچانەی لە ئۆکرانیا کۆنتڕۆڵی کردوون

PM:06:21:11/06/2022

2320 جار خوێندراوەتەوە

روسیا پاسپۆرتی بەخشییە دانیشتوانی ئەو شارانەی کە لە باشوری ئۆکرانیا کۆنترۆڵی کردوون.


ئەمڕۆ شەممە، ئاژانسی فەرمی هەواڵی روسیا "تاس" رایگەیاند، بۆ یەکەمین جار روسیا پاسپۆرتی وڵاتەکەی بەخشییە ئەو هاوڵاتییانەی نیشتەجێی ئەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردوون لە شاری خێرسۆن لە باشوری ئۆکرانیا.

بەپێی ئاژانسی تاس، ٢٥ لە دانیشتووانی شارەکە لە رێورەسمێکی تایبەتدا پاسپۆرتی روسییان وەرگرتووە بەگوێرەی مەرسومێکی سەرۆکایەتی روسیا کە واژۆی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی ئەو وڵاتەی لەسەرە.

ئەمە لە کاتێکدایە، چەند رۆژێک بەر لە ئێستا دراوی روسی و زمانی روسی لەو ناوچانە پەسەندکرا و کاتی فەرمی ئەو ناوچانە لە کییڤەوە گۆڕا بۆ مۆسکۆ و کۆدی پەیوەندی روسی لە شوێنی کۆدی پێشتری ئۆکرانیا داندرا.













گەلەری