سەردێڕ:

فڕۆکەوانی عێراق بڕیارێکی نوێی لەبارەی کارتی وەرگرتنی ڤاکسینەوە دەرکرد

PM:04:52:11/06/2022

4228 جار خوێندراوەتەوە

فڕۆکەوانی شارستانی عێراق رایگەیاند، لەمەودوا گەشتیار پێویستە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای پێبێت و پشتبەستنی بە پشکینینی PCR هەڵوەشاندەوە و کاری پێبناکرێت.


ئەمڕۆ شەممە، جیهاد دیوان وتەبێژی دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق بە ئاژانسی فەرمی هەواڵی عێرقی راگەیاند، بە گوێرەی رێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و لیژنەی باڵای تەندروستی و سەلامەتی نیشتیمانی لەمەودوا گەشتیار پێویستە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای پێبێت.

ئاماژەی بەوەشداوە، کارکردن بە کارتی پشکینینی PCR هەڵوەشێنراوەتەوە، تەنها کار بە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین دەکرێت.

جیهاد دیوان ئەوەشی خستووەتەڕوو، دەسەڵاتدارێتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق دامەزراوەیەکی جێبەجێکارە و سەرجەم رێنمایی و بڕیارەکانی لیژنەی باڵای تەندروستی و پاراستنی نیشتیمانی وەک خۆی جێبەجێدەکات، جا هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری کارپێکردنی کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین بێت یان بەردوامبوون بێت بەکار پێکردنی.

ئەمەش لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا وەزارەتی تەندروستی عێراق جەختیکردەوە لەسەر پشتبەستن بە کارتی نێودەوڵەتی وەرگرتنی ڤاکسین بەمەبەستی هاندانی هاوڵاتییان لەسەر وەرگرتنی ڤاکسین و پاراستنیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا و کەمکردەنەوەی کاریگەرییەکان و زیانەکانی.













گەلەری