سەردێڕ:

‎یەکەم دانیشتن لەبارەی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس نزیکەی ٢٠ ملیۆن بیننەری کۆکردەوە

ساتی یەکەم دانیشتنی دادگا لەسەر رووداوەکە کە ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە بەڕێوەچوو
PM:01:16:11/06/2022

2396 جار خوێندراوەتەوە

نزیکەی ٢٠ ملیۆن ئەمریکی بینەری یەکەم دانیشتن بوون کە لەبارەی رووداوی هەڵکوتانەکەی سەر باڵەخانەی کۆنگرێس لەلایەن لایەنگرانی ترامپەوە لە سەرەتای ساڵی رابردوو.


بەپێی داتاکانی دامەزراوەی (Nielsen) بۆ چاودێریکردنی ریزبەندییەکان، یەکەم دانیشتنی تایبەتی کۆنگرێس کە ئێوارەی پێنجشەممە لەبارەی رووداوی هەڵکوتانە سەر کۆنگرێس نزیکەی ٢٠ ملیۆن بینەری کۆکردەوە.

دانیشتنەکە کە دوو کاتژمێری خایاند، لەلایەن زۆرێک لە تەلەفزیۆنەکانی ئەمریکاوە راستەوخۆ پەخش کرا.

بەپێی راپۆرتی دامەزراوەی (Nielsen)، بینەران بۆ سەیرکردنی دانیشتنەکە بە پلەیەک کەناڵی ABC (چوار ملیۆن ٨٠٠ هەزار)، بە پلە دوو کەناڵی NBC (سێ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار) و بە پلەی سێ کەناڵی CBSیان (سێ ملیۆن و ٣٠٠ هەزار) هەڵبرژارد.

ئەوەش خراوەتەڕوو، ئەو ڤیدیۆیانە نەخراونەتە نێو ئەم ژمارانەوە کە تێیدا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ تۆمەتبار دەکرێت و گوێ لە گوتەی ئیڤانکا ترەمپ کچەکەی دەگیرێت.

باس لەوەش دەکرێت کە ٣٨ ملیۆن کەس سەیری وتارەکەی جۆ بایدنی سەرۆکی ئەمریکایان کردووە لە مانگی ئازاردا، هەروەها نۆ ملیۆن کەسیش سەیری دانیشتنی لێپێچینەوەی ترەمپیان کردووە لە ساڵی ٢٠٢٠دا.

لە ٦ی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوودا، پاش ئەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا بە کۆتا هات و جۆ بایدن بووە سەرۆکی نوێی ئەمریکا و لە دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی پێشووی وڵاتەکە و رکابەرە بەهێزەکەی بردەوە، لایەنگرانی دۆناڵد ترەمپ ئەنجامەکانیان پێ قبوڵنەدەکرا.

لە شەوی ٦ی مانگدا دۆناڵد ترەمپ تویتێکی کرد و بەهۆی تویتەکەوە بەسێکی زۆر لە لایەنگرانی هێرشیانکردە سەر باڵەخانەی کۆنگرێسی وڵاتەکە و بە چەند جۆرێک چەکی جیاوازەوە بە تەواوی چوونە ناو باڵەخانەی کۆنگرێسەوە.

هەر پاش رووداوەکە دۆناڵد ترەمپ لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا داوای لە لایەنگرانی کرد باڵەخانەکە جێبهێڵن و بچنەوە ماڵەوە.

هەر لەو رووداوەدا رووبەڕووبوونەوە لە نێوان هێزە ئەمنییەکان و لایەنگرانی ترەمپدا دروستبوو و بەهۆی رووبەڕووبوونەوەکانیشەوە، ژنێکی لایەنگری ترەمپ بە گوللـە کوژرا.

هێزە ئەمنییەکان بە چوار کاتژمێر توانیان باڵەخانەکە کۆنتڕۆڵ بکەنەوە و رووداوی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کۆنگرێس کاردانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا.

پاش رووداوەکەش چوار بەرپرسی ئیدارەی ترەمپ دەستیان لەکارکێشایەوە و لە بەرامبەر ئەوەشدا چەند ئەکاونتێکی دۆناڵد ترەمپ لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا سزادرا و داخرا.

کۆنگرێسی ئەمەریکا پێکدێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران و ئەنجوومەنی پیران، کە لەنێو باڵەخانەی کاپیتۆڵدان.

هـ.ئـ


وێنە؛ لایەنگرانی ترەمپ لەکاتی هەڵکوتانە سەر باڵەخانەی کەپیتۆڵ

Tear gas is used to disperse protesters at the Capitol building

Angry mobs of Trump supporters interrupt transfer of power | Financial TimesCapitol Insurrection Updates : NPRTrump Mob Breach Congress Offices












گەلەری