سەردێڕ:

دادگای ئیسپانیا رەگەزنامەیدا بەو منداڵەی لەسەر کەشتی لەدایک بوو

AM:08:25:09/06/2022

2020 جار خوێندراوەتەوە

دادگای ئیسپانیا رەگەزنامەیدا بەو منداڵەی لەسەر ئەوکەشتییە لە دایک بوو کە دایکە کامرۆنیە پەنابەرەکەی بەرەو ئەو وڵاتەی دەبرد.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، دادگای ناوچەی گوێبۆزکوا لە باکوری ئیسپانیا رەگەزنامەیدا بەو منداڵەی لە مانگی ئایاری ساڵی ٢٠١٨ لەسەر ئەو کەشتییە لە دایک بوو کە ژمارەیەک پەنابەری بەرەو کەناراوەکانی ئەو وڵاتە دەربرد.

دادگای ئیسپانیا رایگەیاند، ئەمە رووداوێکە پێشتر لەو وڵاتەدا رووینەداوە، بەڵامە بڕیارەکە تەواو یاساییە، چونکە یاسای ئیسپانیا نەیکردووەتە مەرج کە رەگەزنامە تەنها بەکەسانە بدرێت کە لەناو ئەو وڵاتە لە دایک دەبن.

دەشڵێت، ئەگەر ئەم بڕیارە نەدرایە ئەوا نایەکسانی روویدەدات و داهاتوی ئەو منداڵەش وەک مرۆڤ نادیار دەبوو و بەمەش لەمافە سەرەکییەکانی وەک منداڵ بێ بەشدەبوو لە سەرو هەموو شیانەوە مافی خوێندنی.

منداڵەکە کچە و لە شاری تەریفەی کەناراویی لە هەرێمی ئەندەلوس لە باشوری لە ئیسپانیا لەگەڵ دایکیدا دەژی کە خەڵکی وڵاتی کامیرۆنە.

پێشتر لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی رابردوو دادگا بڕیاریدا ئەو منداڵە رەگەزنامەی ئیسپانی پێبدرێت، بەڵام داواکاری گشتی تانەی لە بڕیارەکەدا و دواجار دادگای تێهەڵچوونەوە بڕیارەکەی پەسەند کرد.

ئەمە لەکاتێکدایە ساڵی رابردوو،زیاتر لە ٤٠ هەزار پەنابەر روویان لە وڵاتی ئیسپانیا کردووە و بەگوێرەی لێدوانی وەزارەتی ناوخۆی ئەو وڵاتە زۆرینەی پەنابەرەکان لە رێگەی ئاوییەوە روویان لەو وڵاتە کردووە.













گەلەری