سەردێڕ:

ماسکێک بۆ نەمانی خاڵە ڕەشەکانی لوت

PM:06:11:10/08/2021

8752 جار خوێندراوەتەوە

یەکێک لە گرفتە باوەکانی خانمان بوونی خاڵی ڕەشە لەسەر لوت کە شێوەیەکی ناشرین بە ڕوخسار دەبەخشێت بۆ ڕزگاربوون لێی چەندین ڕێگەی جیاواز بەکاردەهێنن، دەتوانرێت لە ماڵەوە بە کەرەستەی ئاسان خۆت لەو گرفتە ڕزگار بکەیت.


ماڵپەڕی ئەنوسە ئاماژەی بەوەکردووە، زۆرێک لە خەڵکی بێزارن لەو خاڵە ڕەشانەی کە لە ناوچەی دەوروبەری لوت دروست دەبێت، کە زۆربەی کات بەهۆی کۆبوونەوەی چەورییەوە دروست دەبێت، بەڵام بە بەکارهێنانی ئەم ماسکە بەشێوەیەکی ئاسان دەتوانیت خۆتیان لێ ڕزگار بکەیت.

پێکهاتە سەرەکییەکانی ماسکەکە:

دوو کەوچکی چا قاوەی هاڕڕاو

دوو کەوچکی چا شەکر

کەوچکێکی چا زەیتی زەیتوون

بە تێکەڵکردنی ئەم پێکهاتانە پێکەوە گیراوەیەکەی زبر دروست دەبێت، بە دەست بیدە لەسەر لوت و پێنج خولەک مەساجی پێ بکە و پاشان ١٠ خولەک لەسەر ڕوخسار بەجێی بهێڵە و بە پاککەرەوەیەکی تایبەت بە پێستی خۆت بیشۆ.













گەلەری