سەردێڕ:

چۆن لە کاتی شۆفێریدا کاریگەرییەکانی گەرمی لەسەر ئۆتۆمبێلەکەت ناهێڵیت؟

PM:04:24:12/07/2021

12156 جار خوێندراوەتەوە

خاوەنی پێشانگایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا ئاماژەی بە مەترسییەکانی گەرمبوونی ئۆتۆمبێل کردووە لەکاتی شۆفێریدا، کە ئەگەری هەیە کارەساتی مەترسیداری لێبکەوێتەوە.


خاوەنی پێشانگایەکی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل لە ئەڵمانیا ئاماژەی بە مەترسییەکانی گەرمبوونی ئۆتۆمبێل کردووە لەکاتی شۆفێریدا، کە ئەگەری هەیە کارەساتی مەترسیداری لێبکەوێتەوە.

بەگوێرەی ماڵپەڕی عەینی ئیماراتی، بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما بەتایبەت لە وەرزی هاویندا کاریگەریی لەسەر مەکینەی ئۆتۆمبێل دەبێت لە کاردانەوەدا خێرایی کەمدەبێتەوە بەو جۆرەش مەترسی ڕووداوی مەترسیداری لێدەکەوێتەوە.

توێژینەوەکانی پێشتریش ئاشکرایانکردووە، بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی ناو ئۆتۆمبێل مەترسی ڕووداوەکانی هاتوچۆ بە ڕێژەی لە %٢٠ زیاد دەکات.

بۆ بەدوربوون لەو مەترسی و ڕووداوانە شارەزایەکی ئەڵمانی تایبەت بە ئۆتۆمبێل رایگەیاندووە، پێویستە پلەی گەرمی ئۆتۆمبێل لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٥پلەی سەدیدا بێت، ئەو خاڵەیە کە پارێزگاریی لە مەکینەی ئۆتۆمبێل دەکات.

ئەوەشخراوەتە ڕوو، ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوەی ئۆتۆمبێل زۆر بەرز بێت، ئەوا پێش داگیرساندنی ئۆتۆمبێلەکە پێویستە سەرەتا گەرمی ناو ئۆتۆمبێلەکە بکەیتە دەرەوە، ئەویش بە کردنەوەی جام و دەرگای ئۆتۆمبێلەکە، دواتر بۆ چەند خولەکێک بەبێ داگیرساندنی ساردکەرەوەکەی ئۆتۆمبێلەکە لێبخورێت، بۆ ئەوەی هەوای گەرمی ناوی بێتە دەرەوە، دواتر ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکە دابگیرسێت و جامەکان دابخرێن.

سەرەتا پێویستە "تەبرید"ی ناو ئۆتۆمبێل لەپلەیەکی خێرا دابنرێت، دواتر کەمبکرێتەو ەبۆ پلەی ساردی ئاسایی، لەگەڵ ئەوەشدا ئاگاداربن هەواکە ڕاستەوخۆ بۆ سەر و جەستە نەبێت بەڵکو بۆ جامی پێشەوەی ئۆتۆمبێلەکە بێت بەتایبەت ئەگەر پلەی گەرمی دەرەوە زۆر بەرز بێت، بەو جۆرەش بەشێوەی ناڕاستەوخۆ هەوا ساردەکە دەگەڕێتەوە بۆ شۆفێر و سەرنشینەکانی ناوی.

لە هەواڵەکەدا هاتووە، زیادەڕەویکردن لە بەکارهێنانی داگیرساندنی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل ڕێژەی بەنزین زیاتر بەکاردەهێنێت، بە جۆرێک لە خێرایی ١٠٠ کیلۆمەتردا ٢.٥ی بەنزین دەسوتێنێت.













گەلەری