سەردێڕ:

پەرلەمانی بەریتانیا دەنگ لەسەر لابردنی جۆنسن لە پۆستەکەی دەدات

PM:07:32:06/06/2022

1960 جار خوێندراوەتەوە

ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، دەنگ لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە کابینەکەی بۆریس جۆنسنی سەرۆکوەزیران دەدەن. هاوکات، وتەبێژی پارتەکەشی باسی لەوەکردووە، کە دەیانەوێت لەرێگەی دەنگدانەوە پەڕەیەکی نوێ هەڵبدەنەوە.


ژمارەیەک پەرلەمانتاری پارتی پارێزگاران کە ژمارەیان ٥٤ پەرلەمانتارە و خودی بۆریس جۆنسن سەرۆکی پارتەکەیانە، داوای دەستلەکارکێشانەوەی جۆنسن دەکەن لە پۆستی سەرۆکوەزیران و بڕیاروایە لە پەرلەمان دەنگ بدەن لەسەر لێسەندنەوەی متمانە لە کابینەکەی سەرۆکوەزیران.

ئەمەش دوای ئەوە دێت کە ژمارەی یاسایی پەرلەمانتارانی بەریتانیا بۆ سەندنەوەی متمانە لە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی وڵاتەكەیان ژمارەی یاسایی تەواوکردووە و تۆمەتی سەرەکیش لەسەر جۆنسن بەشداریکردنیەتی لە ئاهەنگەکاندا لە کاتی کەرەنتینەی گشتیدا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە.

لای خۆشییەوە، گراهام برادی سەرۆكی لیژنەی ١٩٩٢ی پەرلەمانی بەریتانیا، رایگەیاند، ٥٤ پەرلەمانتارەکە داوایان لێکردووە ئەمڕۆ دووشەممە دانیشتنی پەرلەمان بۆ دەنگدان لەسەر لابردنی جۆنسن بەڕێوە بچێت و رێژەی ١٥٪ی پێویستیان تەواو کردووە و بڕیاروایە دانیشتنەکە لە کاتژمێرەکانی نێوان پێنج بۆ حەوت بە کاتی بەریتانیا بەڕێوەبچێت.

هاوکات، بڕیارە كاتژمێر شەش بە كاتی لەندەن بۆریس جۆنسن پەیامێك ئاراستەی پەرلەمانتارانی پارتەکەی بکات و داوایان لێبكات لە پرۆسەی دەنگداندا پشتیوانیی بكەن بۆ مانەوەی لە پۆستەکەی.













گەلەری