سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی دۆخی ئەو ژنەی بە سکێک نۆ منداڵی بوو

PM:07:52:05/06/2022

3516 جار خوێندراوەتەوە

ساڵی رابردوو و لە هەمان رێکەوت و مانگدا، ژنێکی خەڵکی مالی کە ئێستا لە مەغریب دەژی، بە ناوی حەلیمە سیسی کە بە تاقانەترین دایکی دونیا ناسراوە، بە یەک سک نۆ منداڵی بوو ئەوەش بووە هۆی ئەوەی ریکۆردی جیهانی بشکێنێت.


حەلیمە سیسی، تەمەنی ٢٥ ساڵە و بەهۆی جەنگەوە لە مالیەوە هەڵهاتوون بۆ مەغریب، پێشتر پزیشکەکان هۆشدارییان پێدا لەسەر سکەکەی و پێیان وتووە رەنگە مەترسی لەسەر ژیانی دروستبکات.

بەگوێرەی راپۆرتە پزیشکییەکان، نۆ منداڵەکەی بە سەلامەتی لەدایکبوون و لە ئێستادا تەندروستیان زۆر باشە.

لەدایکبوونی نۆ منداڵ بەیەک سک دیاردەیەکی تەواو دەگمەنە و بووەتە جێگەی سەرنجی پزیشکەکان.

پزیشکەکان دەڵێن، منداڵەکان پێنجیان کچن و چواریان کوڕن و هیچ کێشەیەکی تەندروستیان نییە و تەندروستی حەلیمەی دایکیشیان جێگیرە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، ئەو ژنە مالییە کە بە سکێک نۆ منداڵی بە یەکجار بووە، توانیویەتی ژمارەی پێوانەی نادیە سولەیمان بشکێنێت، کە لە ساڵی ٢٠٠٩دا بە سکێک هەشت منداڵی بوو بوو.













گەلەری