سەردێڕ:

بەهۆی پارتییەوە سکاڵا لەسەر سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تۆمارکرا

PM:12:02:05/06/2022

9764 جار خوێندراوەتەوە

پەرلەمانتارێکی عێراق سکاڵا لەسەر هەریەک لە سەرۆککۆمار و سەرۆکی پەرلەمان تۆماردەکات، لەبەر ئەوەی نەیانتوانیوە رێگیری بکەن لە کاندیدکردنی رێبەر ئەحمەد یان هەر بەرپرسێکی دیکە کە سەر بە پارتی بێت، ئەوەش دوای ئەوەی ئەو حزبە رەتیکردەوە کە دان بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیدا بنێت و جێبەجێیان بکات.


پەرلەمانتارەکە پشتی بەستووە بە ماددەی ٦٧ لە دەستووری عێراق، لە دژی سەرۆک کۆمار کە نەیتوانیوە گرنتی پابەندبوون بە دەستوور و پارێزگاری لە سەروەری و سەربەخۆیی و یەکێتی خاکەکەی بکات.

ئەو پەرلەمانتارە سکاڵاشی لە سەرۆککۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی کە نەیتوانیوە رێگری لە رێبەر ئەحمەدی کاندیدی پارتی دیموکراتی کوردستان بکات بۆ پۆستی سەرۆک کۆمار.

سکاڵاکە ئەمڕۆ یەکشەممە تۆمارکراوە و لە سکاڵاکەدا ئەوەش هاتووە، ئەو حزبە رەتیکردووەتەوە دان بە بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵیدا بنێت و جێبەجێیان بکات.

لەلایەکی دیکەشەوە رێبین سەلام مامۆستای زانکۆ و کادری پارتی دیموکراتی کودستان وەڵامی سکاڵاکەی داوەتەوە و نووسیویەتی، "پارتی بە هیچ جۆرێک داناچەمێت بۆ ئەم جۆرە رەفتارانە و پارتی پابەندە بە دەستوورەوە و یاخی نەبووە لە دەستوور و داواش دەکات، هەموو بەندەکانی دەستووری عێراق جێبەجێبکرێت."



 













گەلەری