سەردێڕ:

پوتین ژمارەیەک جەنەڕاڵی سوپای لەسەر کارەکانیان لابرد

PM:04:36:04/06/2022

2716 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی روسیا پێنج جەنەڕاڵی دیاری سوپای وڵاتەکەی و چەند بەرپرسێکی ئەمنی بەهۆکاری سەرنەکەوتنیان لە جەنگی ئۆکرانیادا بەگوێرەی ئەو پلانەی بۆی دانرابوو لەسەر کارەکانیانی لابرد.


ئەمرۆ شەممە، رۆژنامەی زە هیڵی ئەمریکی بڵاویکردەوە، رۆژنامەی براڤدای روسیا ئاشکرای کردووە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا هەفتەی رابردوو پێنج جەنەڕاڵی دیاری سەربازی و ئەفسەرێکی ئەمنی لە پۆستەکانیانی دورخستووەتەوە ولەسەر کارەکانیانی لاربدووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هۆکاری لەسەر دورخستنەوەی ئەو جەنڕاڵ و ئەفسەرە ئەمنییانە بەهۆکاری سەرنەکەوتنییانەوەبووە لە جەنگی ئۆکرانیا و وڵاتەکەیدا.

بەگوێرەی راپۆرتە میدیاییەکان هەریەک لە فاسیلی کۆکۆشکین و ئەلێکسەندەر لاس و ئەندری لیبیلین و ئەلێکسەندەر ئۆدۆفینکۆو یوری ئیسترانکین، جەنەڕاڵانی دیاری ناوسوپان.

راپۆرتەکان ئەوەشیان خستووەتەڕوو، ئیمیل موسین یەکێک ئەفسەرە باڵاکانی پۆلیس لە سەر کارەکەی لابراوە.

بەگوێرەی راپۆرتەکەی رۆژنامەی براڤدای روسی، ڤلادیمیر پوتین ئەو بەرسە باڵایانەی بە هۆکاری سەرنەکەوتنیان لە هێرشەکانی سەر شاری کیێڤی پایتەختی ئۆکرانیا و دەوروبەری لەسەر کارەکانیانی لابردوون.

پێشتریش، بەرپرسانی باڵای سەربازی روسیا هۆشدارییاندابوو لە سەرنەکەوتنیان لەجەنگەکە و رایانگەیاندبوو، وڵاتەکەیان بەدەست کێشەی زۆری زیانەکانی جەنگەوە دەناڵێنێت.

لەلایەن خۆشییەوە، ئەدمیڕاڵی خانەنشین، جیمس ستافریدیس یەکێک لە جەنڕاڵەکانی پێشووی ناتۆ باسی لەوەکردبوو، لە مێژووی نوێدا، هیچ زیان لێکەوتنێک و کوژرانی جەنڕاڵی گەورەی سوپا هاوشێوەی روسیا تۆمار نەکراوە.

ئاماژەی بەوەشدابوو، تەنها لە ماوەی دوو مانگدا بەلایەنی کەمەوە ١٠ جەنەڕاڵی سوپای روسیا کوژراون.













گەلەری