سەردێڕ:

لە هاتوچۆوە؛ چۆن لەم گەرمایەدا چالاکی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێلەکەت زیاد دەکەیت؟

PM:01:51:04/06/2022

13080 جار خوێندراوەتەوە

هاتوچۆی هەڵەبجە بابەتێکی لەبارەی چۆنێتی مامەڵەکردن لەگەڵ ئۆتۆمبێلەکانی لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرمادا بڵاوکردووەتەوە و باس لە چااککردنی سیستمی ساردکەرەوەی ئۆتۆمبێل دەکات.


هاتوچۆ لە رێنماییەکاندا دەڵێت، چەند ڕێگایەکی ئاسان بەڵام کاریگەر هەن بۆ زیاد کردنی چوستی سیستەمی سارد کردنەوەی ئۆتۆمبێل.

رێگاکان بریتین لە:

۱- هەوڵ بدە تا دەتوانیت ئۆتۆمبێڵکەت لە سێبەردا ڕابگریت لە ڕۆژە گەرمەکاندا .

۲-بەکارهێنانی داپۆشەری تیشک دەرەوە لە جامەکان، کە ناهێڵێت تیشکی خۆر بچێتە ژوور، چونکە کاتێک گەرمی زیاترە، کۆمپرێسەر ووزەیەکی زیاتری دەوێت بۆ پەیداکردنی ساردی ئەوتۆ، لە هەمان کاتدا بەنزینی زیاتریش بەکار دەبرێت.

۳- خاوێن کردنەوەی فلتەری هەوای تەبرید.

٤- دوای پێکردنی تەبرید و تۆزێک ساردبوونی ناو ئۆتۆمبێڵ، سێتینگی تەبرید لەسەر ڕیسایکڵین دابنێ، بۆ ئەوەی کۆمپرێسەر ناچار نەبێت بەردەوام هەوای گەرمی دەرەوە سارد بکاتەوە، بەڵکو هەر ئەو هەوایەی ساردی کردۆتەوە بۆی بێت فشاری کەمتری لەسەر دەبێت.

٥- خاوێنکردنەوەی ڕادێتەر .













گەلەری