ئاژانسی هەواڵی ئەنادۆڵ بڵاویکردەوە، بەهۆی دروستبوونی لافاو لەناوچە جیاجیاکانی پارێزگای وانی باکوری کوردستان، ٣٥ کەس لەمردن رزگارکران.
لەبارەی لافاوەکەوە، خه‌یروڵڵا تانش سه‌رۆكی شاره‌وانیی قەزای گورپناری سەر بە پارێزگای وان بۆ ئاژانسەکە باسی لەوە کردووە، "له‌و چركه‌ساته‌وه‌ی كه هه‌واڵی دروستبوونی لافاومان پێگه‌یشت، تیمه‌كانمان چونه‌ته ناوچه‌كان و ده‌ستییان كردووه به كاره‌كانیان، ٢٤ كاتژمێر به‌بێ ناوبڕ، كارمان كرد و توانیمان رێگاكه بكه‌ینه‌وه (٣٥ گیرخواردووه‌كه) رزگار بكه‌ین".
سه‌رۆكی شاره‌وانیی قەزای گورپنار ئاماژەی بەوەکردووە، به‌هۆی
لافاوه‌کەوە ئه‌و رێگایه‌ی به‌ره‌و كوێستانی ڤه‌لیتان ده‌ڕوات كه هه‌ردوو ناوچه‌ی
ئاریندی و یورتابش به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه، ژێرئاو كه‌وت كه هه‌ڵكه‌ندراوه.
خه‌یروڵڵا تانش باسی لەوەشکردووە، به‌هۆی لافاوه‌كه‌وه، ٣٥ كه‌س
كه ژماره‌یه‌ك ژن و منداڵییان له‌نێو دابوو له ناوچە کوێستانییەکەی قەزاکە گیریان
خواردبوو و نه‌یانده‌توانی بگه‌ڕێنه‌وه ماڵه‌وه، دوای ئاگاداركردنه‌وه‌یان، تیمەکانیان
گه‌یشتنه ناوچه‌كه و تواندرا له میانەی ٢٤ كاتژمێر كاركردندا، رێگاكه بكرێته‌وه
و گیرخواردووان رزگار بكرێن و بگه‌یه‌ندرێنه ماڵه‌وه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی سەرۆکی شارەوانییەکە ، لەئێستادا لافاو ١٨
ناوچەی تورکیای گرتووەتەوە و هەر لەدوای سەرهەڵدانی لافاوەکەش، دەستبەجێ تیمەکانیان
بەدەم لێقەوماوانەوە رۆشتوون و هەموو هەنگاوێکی پێویستییان گرتووەتەبەر.
سەرهەڵدانی ئەم لافاوە لەکاتێکدایە، لەماوەی زیاتر لە ١٠ رۆژی
رابردوودا، زیاتر لە ٢١٤ ئاگر لە ٤٦ شاری تورکیا کەوتەوە و بەوهۆیەشەوە زیاتر لە دە
کەس گیانیان لەدەستدا و سەدانی دیکە برینداربوون، سەدان هێکتار زەویی و دارستان و
سەوزایی سوتان، هێشتاش ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ نەکراوە.