زۆرن ئەو کەسانەی کە ئالوودەی خواردنی شیرینی و خواردنەوە گازییەکانن، بەبی ئەوەی بزانن کە ئەم خووە بەهێندەی جگەرەکێشان مەترسیدارە و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە کوشندەکان زیاتر دەکات.
بۆ ئەم مەبەستە ماڵپەڕی "الوطن" ئاماژەی بە مەترسییەکانی خواردنی شیرینی کردووە کە دەبێت ئەو کەسانەی رۆژانە دەیخۆن بیانزانن، بەم جۆرە:
١.هۆکارە بۆ
بڵاوبوونەوەی زیپکە بە پێستی جەستە و رووخساردا، کە چارەسەی قورسە و بە ئاسانی
لاناچن.
٢.یەکێکە لە
سەرەکیترین هۆکارەکانی کلۆربوونی ددان و هەوکردنی پوك و گرفتەکانی ناودەم.
٣.هۆکارە بۆ
زیادبوونی کێش بەتایبەت لە ناوچەی ورگ و کەمەردا، کە دیمەنێکی ناشیرین بە جەستە دەبەخشێت.
٤. ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی
شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان زیاتر دەکات بەتایبەت ئەگەر خواردنێکی سەرەکی
رۆژانەبێت.