سەردێڕ:

ئێف بی ئای: پوتین سێ ساڵی لە ژیاندا ماوە

PM:08:13:29/05/2022

4956 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە ئێف بی ئای ئەمریکا رایگەیاند، ڤلادیمیر پوتین بەهۆی بەرەوپێشچوونی نەخۆشی شێرپەنجەکەی، لەلایەن پزیشکەکانەوە تەنها سێ ساڵی بۆ داندراوە کە لە ژیاندا دەمێنێتەوە.


دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری لێدوانی سیخوڕێکی ئێف بی ئای ئەمریکییەوە بڵاویکردەوە، ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا، لە ٢ بۆ ٣ ساڵ زیاتر ناژی و شێرپەنجەکەی بەشێوەیەکی لەپڕ بەرەوپێشچوونی بە خۆیەوە بینیوە.

ئەو سیخوڕە ئاماژەی بەوەشکردووە، سەردەمی ئەو سەرۆکە و جەنگەکانی لە ٣ ساڵ زیاتر تێناپەڕێت و لە ئێستاشدا وردە وردە خەریکە بینایی لەدەست دەدات.

هەواڵی تێکچوونی باری تەندروستی پوتین بۆ یەکەم جار لە کەناڵێکی تەلەگرامی روسی بڵاوکرایەوە کە وا بانگەشە دەکات سەرچاوەیان لە ناو کۆشکی کرێملیندا هەیە.

هەواڵەکەش پێش چەند کاتژمێرێک لە دەرکەوتنی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا لەسەر تەلەفیزیۆن لەگەڵ ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ سەرۆکی بیلاروسیا بڵاوکرایەوە، کە بەشێوەیەکی نائاسایی قاچەکانی بەیەکدا ئاڵاندبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، لەماوەی رابردوودا دەنگۆکان لەبارەی تێکچوونی باری تەندروستی ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیاوەزیاتر بوو، بە تایبەت لە دوای دەرکەوتنییەوە لە رێورەسمی رۆژی سەرکەوتندا کە تیایدا قاچەکانی بە بەتانییەکی ئەستور داپۆشیبوو و لەکاتی دیداریشیدا لەگەڵ وەزیری بەرگری وڵاتەکەی بۆ ماوەی ١٢ خولەک قاچەکانی لەرزیون. لەبەرامبەردا بەرپرسانی روسیا ئەو دەنگۆیانەیان رەتکردەوە.

بەشێک لە میدیاکان، دەرکەوتنی پوتین بەلاوازی وەسفدەکەن، چونکە ئەو تاکە سەرکردە بوو بە لاوازی دەرکەوت هەرچەندە زۆبەی ئامادەبووان تەمەنیان زۆر لە پوتین گەورەتر بوو و سەربازی جەنگی دووەمی جهیانی بوون.

باسیان لەوەشکردووە، لە رێوڕەسمەکەدا پوتین بە هیوای ئەوەی دەنگۆی نەخۆشبونی رەتبکاتەوە پیاسەیەکی بە گۆڕەپانی رێوڕەسمەکەدا کرد و سڵاوی لە سەربازان و وەزیر و سەرکردەکانی جەنگی دووەمی جیهانی کرد، بەڵام لەکاتی کۆتا دیداریدا لەگەڵ سێرگی شوینگۆ وەزیری بەرگری وڵاتەکەیدا ماوەی ١٢ خولەک قاچەکانی لەرزیون.

هاوکات ژمارەیەک لە پزیشکان و شارەزایان بە میدیا جیهانییەکانیان راگەیاندووە، ئەو لاوازبونەی لە جەستەی سەرۆکی روسیادا هەیە ئەگەری زۆری هیە بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی غودەی دەرەکی بێت.

ڤلادیمیر پوتین سەرۆکی روسیا بەوە ناسراوە خاوەنی جەستەیەکی بەهێزە و حەزی بە وەرزشەکانی تایکواندۆ و ئەسپسواری و زۆرانبازی هەیە.

 













گەلەری