سەردێڕ:

نوێترین رۆبۆت لە جیهاندا لە دراوێکی کانزایی بچوکترە

PM:06:15:29/05/2022

3500 جار خوێندراوەتەوە

زانایانی زانکۆی وێسترنی باکور لە ویلایەتی ئەلینوای ئەمریکا بچوکترین رۆبۆتیان دروستکردووە کە قەبارەکەی کەمترە لە نیو ملیمەتر و چاوەڕوان دەکرێت لە چەندین بواری جیاوازدا ئەرکەکانی لە چەند خولەکێکدا تەواو بکات.


گۆڤاری زانستی رۆبۆتەکان لە نوێترین توێژینەوەیدا لەبارەی رۆبۆتەکەوە رایگەیاندووە، رۆبۆتەکە قەبارەی کەمترە لە نیو ملیمەتر و کێشێکی کەمی هەیە و لە دوورەوە دەتوانرێت جوڵەی پێبکرێت و دەتوانێت شێوەی خۆی بگۆڕێت بۆ شێوەی کرم و جاڵجاڵۆکە و قڕژاڵ.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە دۆخی ئاسایی خۆیدا رۆبۆتەکە تەختە و وەک پارچە کاغەزێک وایە و لەرێگەی گەرمی لەیزەرەوە شێوەکەی دەگۆڕێت بۆ هەر شێوەیەک و دەستکردنی بە جوڵە.

جۆن رۆجەرس کە یەکێکە لە نوسەرانی توێژینەوەکە دەڵێت، کاتێک رۆبۆتەکە پلەی گەرمای دیاریکراو وەردەگرێت لە زنجیرەیەکی دیاریکراودا، ئەوا شێوەی قڕژاڵ وەردەگرێت و شێوەی جوڵەکەی وەک شێوەی مرۆڤ دەبێت و دەتوانێت بسوڕێتەوە و باز بدات.

تیمی رۆجەرس کە لە خوێندکارەکانی لە ئاستی ئەکادیمی جیاواز پێک هاتوون و شارەزایی و بیرکردنەوەی رەخنەیی و داهێنەرانەیان تێکەڵ کردووە، ساڵ و نیوێک سەرقاڵ بوون بە دروستکردنی ئەم رۆبۆتە بچووکانەوە.

هاوکات، ئەم رۆبۆتانە هێشتا لە ژێر پەرەسەندندان و توێژەران پێشبینی دەکەن کە لە داهاتوودا بتوانن بەکاریانبێنن لە نەشتەرگەرییەکاندا لەگەڵ چارەسەری خانە و شانەکان لە جەستەی مرۆڤ و چارەسەری ڤێتەرنەری و چاککردنەوەی ئامێرە بچووکەکان و تەنانەت لە کەرتی فڕۆکەوانیشدا.

 


ل.ل

کـ - ئـ













گەلەری