سەردێڕ:

لە ئەگەری تالێهاتن لەم خواردنانە دووربکەوەرەوە

AM:08:32:29/05/2022

3928 جار خوێندراوەتەوە

پزیشکێکی پسپۆڕی خۆراک ئاماژەی بە کۆمەڵێک خواردن داوە کە لەبری باشترکردنی تا لێهاتن، خراپتری دەکەن و دەبێت خۆتی لێدووربخەیتەوە.


ماڵپەری زە سەنی بەریتانی، لە زاری پزیشکێکی خۆراک بەناوی" لۆلا بیگس" کۆمەڵێک خواردنی ئاشکراکردووە کە نیشانەکانی تالێهاتن خراپتر دەکەن، بەم جۆرە:

پەنیرێک کە مابێتەوە:

پەنیر پێکهاتەی کیمیایی هیستامینی تێدایە، کە سیستمی بەرگریش دروستی دەرکات لە کاردانەوەی بۆ هەستیاری، ئەگەر زۆر ببێت لە جەستەدا ئەوا نیشانەکانی تا بەرزتر دەکاتەوە.

بەرهەمە شیرەمەنییەکان:

لەو جۆرە خۆراکانەن لەکاتی تالێهاتندا خواردنیان وا دەکات نیشانەکان خراپتر ببێت.

شیرینی:

شەکر لەو خۆراکانەیە کە دەبێتەهۆی دروستکردنی هیستامینی زیاتر و نیشانەکانی تا لێهاتن زیاتر دەکات.

هەندێک سەوزە و میوە:

هەندیک کەس هەیە هەستیارییان بە سەوزە و میوەکان هەیە وەک( شووتی، تەماتە، پەتاتە، پرتەقاڵ، هەرمێ، قۆخ، گێزەر و هتد...)

بۆیە دەبێت ئاگاداربیت ئەگەر زانیت هەستیاریت بەرامبەر ئەوانە هەیە باشترە لێی دووربەکەویتەوە.

قاوە:

قاوەش لەو خوارنەوانەیە کە دەبێت لەکاتی تالێهاتندا لێی دووربەکەویتەوە و نیشانەکانی خراپتر دەکات.













گەلەری