PM:11:09:26/05/2022
6032 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک بەر لە ئێستا، ھەڵمەتێکی نائەخلاقی و دوور لە ھەموو بەھاکان کراوەتە سەر پەیجی سەرەکی ئێن ئاڕ تی و بەشێک لەپۆستەکانی سڕدراوەتەوە و پەیجەکە هاککراوە.
بەناوی دامەزراوەی میدیایی نالیاوە رایدەگەیەنین، لە ئێستادا خاوەندارێتی پەیجی ئێن ئاڕ تی (page owner) لە دەست ئێمەدا نەماوە و تەنها ئەدمینی پەیج ماوە.
هاوکات، لەئێستادا لەھەوڵی گەڕاندنەوەی پەیجی ئێن ئاڕ تی داین .
لێرەوە بۆ هەمووانی رادەگەیەنین، گرتن و سوتاندن ئێن ئاڕت رانەگرت و ئەم رەفتارەش
بەھێزترمان دەکات.