سەردێڕ:

لەم ناوچەیە بۆردوومانە و دوو هاوڵاتی شەهیدبوون

PM:07:00:26/05/2022

16404 جار خوێندراوەتەوە

پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی تورکیاوە لە سنوری ئامێدی دوو هاوڵاتی خەڵکی ناوچەکە شەهید بوون.


پەیامنێری ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، نزیک سەیرانگای گوندی زێوە سرێ لە ئەرەدنای سەر بە ناحیەی بامەڕنێ لە قەزای ئامێدی لەلایەن تورکیاوە بۆمبباران کراوە و بەهۆیەوە دوو هاوڵاتیی کە منداڵن و تەمەنی شەش ساڵە و ئەوی دیکەشیان تەمەنی پێنج ساڵە شەهیدبوون و دانەیەکی دیکەش کە مێردمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵە بریندارە
ئاماژەی بەوەشداوە، دوو منداڵەکە بۆ نەخۆشخانەی بامەڕنێ و مێردمنداڵەکەش بۆ نەخۆشخانەی سەرسەنگ گوازراوەتەوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە سوپای تورکیا بەردەوام ناوچە سنورییەکانی هەرێمی کوردستان بۆردوومان دەکات.

نیهاد ئۆرەماری، ئامێدی













گەلەری