سەردێڕ:

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی: سەدر هەڵەیە و لەمەودوا دیوێکی دیکەی چوارچێوەکە دەبینێت

PM:05:09:26/05/2022

3064 جار خوێندراوەتەوە

سەرکردەیەکی چوارچێوەی هەماهەنگی رایگەیاند، "سەدر پێی وایە ئێمە لە رووبەڕوبونەوەی دەترسین و دەتوانێت بە تەنها هەموو ئەوەی دەیەوێت بیکات، بەڵام هەڵەیە."دەشڵێت، ئەوان لەگەڵ سەدر زۆر پشودرێژ بوون بەڵام لەمەودوا سەدر دیوێکی تری ئەو هاوپەیمانێتیە دەبینێت.


ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای لە زاری یەکێک لە سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگییەوە بڵاویکردەوە، "سەدر پێی وایە ئێمە لە رووبەڕوبونەوەی دەترسین و دەتوانێت بە تەنها هەموو ئەوەی دەیەوێت بیکات، بەڵام هەڵەیە."

باسی لەوەشکردووە، لە چوارچێوەی هەماهەنگی لەگەڵ سەدردا زۆر پشودرێژ بوون بەڵام لەمەودوا سەدر دیوێکی تری ئەو هاوپەیمانێتیە دەبینێت.

لەبارەی ئەو هەنگاوانەشی بەرامبەر سەدر دەیگرنەبەر ئاشکرای کردووە، ئەوان سەدر دەخەنە بەردەم سێ بژاردە ئەوانیش، سەدر هاوپەیمانێتی لەگەڵ چوارچێوەی هەماهەنگی دروستبکات و حکومەتی زۆرینە پێکبهێنن.

دەشڵێت، "هەڵبژاردەی دووەم ئەوەیە پەرلەمان دووبارە هەڵبژاردنی نوێ رابگەیەنێت یانیش دۆخەکە بەم شێوەیەی ئێستا و بە حکومەتی کاربەڕێکەر بمێنێتەوە."

ئەوەشی خسستووەتەڕوو، هەر هەوڵێکی سەدر یان هاوپەیمانەکانی بۆ ئەنجامدانی هەر گۆڕانکارییەکی حکومەت یان یاسادانان کە هاوسەنگی ئێستای دەسەڵات هەموار بکات بە هەموو ئامرازێکی بەردەستەوە لە لایەن چوارچێوەی هەماهەنگیەوە بەرپەرچ دەدرێتەوە.

پەیوەندیەکانی نێوان موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر و چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر خراپ بووە و سەدر بە هۆی بەشدارینەکردنی رکابەرەکانی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان ناتوانێت حکومەت پێكبهێنێت.

ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای لەو بارەوە بڵاویکردووەتەوە، دوای چەندان مانگ لە بێ هیوای و چەقبەستووی سیاسی لە عێراق پەیوەندیەکانی نێوان موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر و ئەندامانی چوارچێوەی هەماهەنگی زیاتر خراپ بووە.

ئاماژەی بەوەشداوە، سەدر دوای ئەوەی زۆرترین دەنگی هەڵبژاردنەکانی بەدەستهێنا بەهۆی بەشدارینەکردنی رکابەرەکانی لە دانیشتنەکانی پەرلەمان نەیتوانیوە حکومەتی نوێی عێراق پێكبهێنێت.

لەبارەی رێککەوتنەکانی لایەنە شیعیەکانەوە باسی لەوەکردووە، لە کاتێکدا رەوتی سەدر لەگەڵ لایەنە کوردییەکان و سوننەکان هاوپەیمانی پێکهێناوە، بەڵام لایەنە شیعەکانی تر هەوڵی چەقبەستنی پێکهێنانی حکومەت دەدەن.

هاوکات ئەوەشی خستووەتەڕوو، سەدر بۆ چارەسەری ئەو چەقبەستووییەی لە عێراق هەیە، پێشنیاریکردووە حکومەتی کازمی بەردەوامبێت لە بەڕێوەبردنی وڵات، بەڵام دادگای باڵای فیدڕاڵی رەتی کردەووە و بووە هۆی توڕەکردنی سەدر، چونکە نە رکابەرەکانی ئامادەن بەشداری دانیشتن بکەن و نە دادگاش پێشنیارەکانی قبوڵ دەکات.

باسی لەوەشکردووە، سەدر هەوڵیداوە لەگەڵ حیزبە شیعییە بچوکەکان هەوڵبدات حکومەتی زۆرینە پێکبهێنێت و تەنانەت رازیشبووە پۆستی سەرۆک وەزیرانیان پێبدات، بەڵام ئەوان رازی نەبوون.

هاوکات ماڵپەڕی میدڵ ئیست ئای ئاشکرایکردووە، سەدر نایەوێت دەست لە ویستەکەی خۆی بۆ پێکهێنانی حکومەتی زۆرینەی نیشتیمانی هەڵبگرێت، بەڵام رێگرییەکانی بەردەمی زۆرە.

لەبارەی کاردانەوەکانی چوارچێوەی هەماهەنگیش بۆ هەوڵەکانی سەدر ئاماژەی بەوەداوە، ئەو هاوپەیمانێتییە بڕیاریانداوە ستراتیجییەکی نوێ بۆ پێکهێانی حکومەت پەیڕەو بکەن.













گەلەری