سەردێڕ:

روسیا بڕیارێکی نوێ لەبارەی دۆلارەوە دەرکرد

AM:09:13:26/05/2022

11032 جار خوێندراوەتەوە

روسیا رایگەیاند، قەرزە نێودەوڵەتییەکانی وڵاتەکەی بە دۆلار ناداتەوە و رۆبڵی روسی بەکاردەهێنێت بۆ تەواوکردنی قەرزەکانی.


وەزارەتی دارایی روسیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوداوە، دانەوەی قەرزە نێودەوڵەتیەکانی ئەو وڵاتە بە دۆلار لە بەرژەوەندی حکومەتی روسیادا نیە و چیتر ئەو دراوە بۆ دانەوەی قەرز بەکارناهێنن و رۆبڵی دراوی فەرمی وڵاتەکانی بەکاردەهێنن.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، حکومەتی روسیا و وەزارەتی دارایی ئەو وڵاتە بەرپرسن لە دانەوەی سەرجەم قەرزە نێودەوڵەتییەکان. دەشڵێت، "روسیا پارەی تەواوی هەیە بۆ دانەوەی قەرزەکانی."

ئەمەش لە کاتێکدایە ئەمریکا رایگەیاند، سەرەڕای سزا ئابورییەکانی سەری، روسیا دەتوانێت دۆلاری ئەمریکی بۆ دانەوەی قەرزەکانی بەکار بهێنێت.

پێشتریش، حکومەتی روسیا بڕیاریدا لەگەڵ ئەو وڵاتانەی وزەی روسیا دەکڕن و مامەڵەی بازرگانی لەگەڵدا دەکەن، بە رۆبڵی روسی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکات.













گەلەری