سەردێڕ:

گۆڕێکی بە کۆمەڵ لە ماریۆپۆڵ دۆزرایەوە

PM:10:35:25/05/2022

4128 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی شارەوانی نوێی ماریۆپۆڵ رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵ لە سنووری ماریۆپۆڵ و لەناو گۆڕستانێکی کۆندا دۆزراوەتەوە.


کۆنستاتین ئیڤاشینکۆ سەرۆکی شارەوانی نوێی ماریۆپۆڵ رایگەیاند، گۆڕێکی بەکۆمەڵیان لە ناو ماریۆپۆڵدا دۆزیوەتەوە و وتیشی، گۆڕەبەکۆمەڵەکە لەناو گۆڕستانێکی کۆنی ئەو شارەدا بووە.

ئیڤاشینکۆ ئاماژەی بەوەشدا، "دوو خەندەقی گەورەمان بینیوە و لەمەوە دەتوانین تێبگەین کە ژمارەیەکی زۆر لاشە لێرە کەوتوون و ئەم ناوچەیە لەژێر کۆنترۆڵی هێزە توندڕەوەکاندا بوون بەنموونە هێزەکانی ئازۆڤ" جەختیشی کردەوە، لێکۆڵینەوەکانیان بەردەوام دەبن و هۆکارەکانی پشت گیانلەدەست ئەو مرۆڤانەوە ئاشکرا دەکەن.

بەوتەی شایەتحاڵێکی دانیشتووی ماریۆپۆڵ، تەنها لە مانگی ئازارەوە تا ئێستا زیاد لە ٣٠ لاشە لە خەندەقەکاندا دۆزراونەتەوە.

ئەويش دوای ئەوە دێت، سەرۆکی شارەوانی پێشتر رایگەیاندبوو، "ژیانێکی ئاشتیانە رووی لە ماریۆپۆڵ کردووە پاش ئەوەی بەتەواوی لە ژێر چنگی ئۆکرانیا رزگاری بووە".

هەفتەیەک بەر لە ئێستا وەزارەتی بەرگری روسیا کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ماریۆپۆڵی راگەیاند.













گەلەری