سەردێڕ:

نوێترین زانیاری لەبارەی موچەی مانگی ئایارەوە

PM:11:26:23/05/2022

146072 جار خوێندراوەتەوە

چاوگێک لە وەزارەتى دارایی هەرێم رایگەیاند، بڕێکى زۆر پارەى دابەشکردنى موچە لە بەردەستى وەزارەتى داراییدایە و لەم هەفتەیەشدا داهاتى فرۆشى نەوت دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتى دارایی.


ئەو چاوگە بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، بڕی زیاتر لە پارەی پێویست بۆ موچەی مانگی ئایار لەبەردەستی حکومەتدایە و ئامادەکارییەکان بۆ دابەشکردنى موچەى مانگى پێنج کۆتاییهاتووە.

باسی لەوەشکرد، لە پێنج تا نۆى مانگی داهاتوو دەست بە دابەشکردنى موچەى مانگى پێنج دەکرێت.

راشیگەیاند، لە ئێستادا بەشی زیاتر لە موچەیەک پارە بۆ مانگی پێنج بەردەستە و دەتوانرێت موچەى تەواوى موچەخۆران هاوشێوەى لیستى موچەى مانگى رابردوو دابەشبکرێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، دوای ئەوەی لەژێر فشاردا حکومەت بەبێ داهاتی ناوخۆ موچەی مانگی نیسانی دابینکرد، هاوشێوەی ئەوەی ئۆپۆزسیۆن پێشتر دەیوت بێ داهاتی ناوخۆش دەتوانرێت موچە بدرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت، بڕیاربوو حکومەتی هەرێم هەموو ٢٥ی مانگیک دەست بە دابەشکردنی موچە بکات، بەڵام تاوەکو ئێستا دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان کۆتایی نەهاتووە و فەرمانبەران وا کۆتایی بە مانگی ئایاریش دەهێنن.













گەلەری