سەردێڕ:

سەرۆکی میسر: بۆ عەمبارکردنی گەنم میکانیزمەکەی پێغەمبەر یوسف بەکاربهێنن

PM:03:36:23/05/2022

4384 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆک کۆماری میسر پێشنیاری کردووە لەمەودوا وڵاتەکەی بەبەکارهێنانی میکانیزمی پێغەمبەر یوسف گەنم عەمبار بکەن.


عەبدولفەتاح سیسی سەرۆک کۆماری میسر لە بەشداریکردنی لە کردنەوەی پڕۆژەی بەرهەمهێنانی کشتوکاڵی میسر ئاماژەی بەوەداوە، "لەمەودوا گەنمەکان بە گوڵەگەنمی هەڵدەگرین وەک هەمان میکانیزمی عەمبارکردی گەنم لە سەردەمی پێغەمبەر یوسف".

باسی لەوەشکردووە، بەو جۆرە گەنمەکە بۆ ماوەی سێ بۆ چوار ساڵ بە تەندروستی دەمێنێتەوە.

میسر یەکێکە لەو وڵاتانەی زۆرترین بەکارهێنانی گەنمیان هەیە و ساڵانە ١٤ ملیۆن تەن گەنم لە وڵاتانی دەرەوە هاوردە دەکات.













گەلەری