سەردێڕ:

نەتەوەیەکگرتووەکان ئامار و ژمارەی ئاوارەکانی جیهانی بڵاوکردەوە

AM:08:43:23/05/2022

1340 جار خوێندراوەتەوە

کۆمسیاری باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران و ئاوارەکان رایگەیاند، لە ئێستادا لەسەرتاسەری جیهاندا ١٠٠ ملیۆن کەس ئاوارەن و وڵات و زێدی خۆیان بەجێهێشتووە.


کۆمسیۆنی باڵای نەتەوەیەلگرتووەکان بۆ کاروباری ئاوارەکان راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فیلیپۆ گراندی کۆمسیاری باڵای رێکخراوەکە ئاشکرای کردووە، ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرتاسەری جیهاندا ئاوارەبوون گەیشتووەتە ١٠٠ ملیۆن کەس.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەم ژمارەیە شۆکهێنەرە و جێگەی نیگەرانییە و داوادەکاست هەموو لایەک بیر لە دۆخەکە بکەنەوە، چونکە ئەمە ژمارەیەکی پێوانەییە و نەدەبوو ئێستا تۆمار بکرایە.

فیلیپۆ گراندی باسی لەوەشکردووە، ئەم ژمارەیە پێمان دەڵێت، پێویستە بیر لە چارەسەرکرنی کێشەکان بکرێت کە کاولکارن و پێویستە رێگەچارەی ریشەیی بۆ ناکۆکییەکان بدۆزرێتەوە و کە رێگربێت لە دووبارە بوونەوەیان و سنورێک بۆ چەوساندنەوەکان دابنرێت و چارەسەری هۆکارە شاراوەکان بدۆزرێتەوە کە کەسانی بێ تاوانی ناچارکردووە وڵات و ماڵ و زێدیان بەجێبهێڵێت.

لەبەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی کۆمسیۆنی باڵای پەنابەرانی نەتەوەیەکگرتووەکاندا هاتووە، لە ساڵی ٢٠٢١دا ٩٠ ملیۆن کەس ئاوارەبوون لە ئەنجامی کارە توندوتیژییەکانی لە ئەسیوبیا و بۆرکینافاسۆ و میانمار و نەیجیریا و ئەفغانستان و کۆنگۆ روویانداوە.

دەشڵێت، ئەمساڵیش بەهۆی جەنگی نێوان روسیا و ئۆکرانیاوە هەشت ملیۆن هاوڵاتی لەناو خۆی ئەو وڵاتەدا ئاوارەبوون و شەش ملیۆنی دیکەش بۆ دەرەوەی ئۆکرانیا ئاوارەبوون.

راگەیەنراوەکە ئەوەشی ئاشکرا کردووە، ژمارەی ئاوارەکان لە جیهاندا ١٪ی کۆی دانیشتوانی جیهان پێکدەهێنن کە دەکاتە ژمارەی دانیشتوانی وڵاتێک کە ژمارە ١٤ گرتووە لەسەر ئاستی جیهاندیدا.

دەشڵێت، ژمارەی پێوانەیی ئاوارەکانی جیهان ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە پەنابەر ن و ئەوانەشی داوای مافی پەنابەرێتییان کردووە. سەرەڕای ئەوەی ٥٣ ملیۆن و ٢٠٠ هەزار کەس لەناو وڵاتەکانی خۆیاندا بەهۆی ناکۆکییە ناوخۆییەکانەوە ئاوارەبوون.













گەلەری