سەردێڕ:

ناحیەیەکی دیکەی هەرێم کرا بە قەزا

PM:09:42:22/05/2022

25660 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێم فەرمانی بوون بە قەزای "حاجی ئاوا"ی دەرکرد کە واژۆی سەرۆکی حکومەتی لەسەرە.


ئەمڕۆ یەکشەممە، سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران فەرمانێکی بڵاکردەوە کە واژۆی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لەسەرە و تیایدا هێنانەکایەی قەزای "حاجی ئاوا"ی تێدایە.

فەرمانەکە ئاماژەی بەوەکردووە، پاڵپشت بە فەرمانی هەرێمی ژمارە "١١٢"ی رێکەوتی ٢١ی ٤ی ٢٠٢٢ بڕیاردراوە:

١-هێنانەکایەی قەزای "حاجی ئاوا" لە سنوری ئیدارەی راپەڕین.

٢- ئەم فەرمانە لە رێکەوتی دەرچوونیەوە جێبەجێدەکرێت.

لەماوەی رابردوودا، چەند ناحیەی دیکە بە فەرمانی هەرێمی گۆڕان بۆ قەزا و چەند گوندێکیش کران بە ناحیە و لە دواترین فەرمانیشدا فەرمانی بە ئیدارەکردنی سەربەخۆی قەزای زاخۆ دەرچوو. 













گەلەری