PM:04:09:21/05/2022
3784 جار خوێندراوەتەوە
کۆمپانیای هواوی لەبارەی شێوازی پرۆژە هاوبەشەکانی لە عێراق لەگەڵ لایەنە حکومییەکان و زانکۆکان راگەیاند و ئاماژەی بەوەدا، ئەوان کاردەکەن بۆ دەستەبەرکردنی گواستنەوەی زانیارییەکان بە شێوەی دیجیتاڵی لە عێراقدا.
ستێفن یی، سەرۆکی کۆمپانیای هواوی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنووسیدا لە دوبەی رایگەیاند، ئەو پێشکەوتنانەی کۆمپانیاکەیان لەم دواییانەدا بەخۆیەوە بینیوە دەتوانێت هاریکارێکی باش بێت لە رووی کەرتی تەکنەلۆجیای زانیارییەوە لە عێراق.
ئاشکراشیکرد، کۆمپانیاکەیان
چەند بەڵێننامەیەکی لەگەڵ هەشت زانکۆی عێراقی
واژۆ کردووە و تا ئێستا زیاد لە دوو هەزارخوێندکاری عێراقی بەشدارییان لە پرۆگرامی بەرەوپێشچوونی بەهرەکانیان کردووە.
ئەوەش هاتووە،
٤٠٠ خوێندکاریش لە تاقیکردنەوەکاندا دەرچوون و بوون بە ئەندازیار و بڕوانامەکانیان
لە لایەن هواوییەوە پێدەبەخشرێت.