AM:09:45:09/08/2021
2608 جار خوێندراوەتەوە
وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، هاوكاری ئه‌و عێراقییانه دەکەن، کە له بیلاڕوسیا و لیتوانیا گیریان خواردووه، وتیشی، ئەو کۆچبەرانە کەوتوونەتە داوی قاچاخچییەکانەوە، کە به رێگه‌ی نایاسایی کۆچیان کردووە.
ئیڤان فایەق وه‌زیری كۆچ و كۆچبه‌رانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، عێراق پابه‌ندی هه‌ڵوێستی فه‌رمی خۆیه‌تی، كه له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاره‌زومه‌ندانه‌ی كۆچبه‌رانه، دەشڵێت، ئه‌وه‌ی ده‌یه‌وێت بگه‌ڕێته‌وه عێراق له رێگه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه، په‌یوه‌ندی به وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌رانه‌وه بكات.
ئیڤان فایەق ئامادەیی
وەزارەتەکەشی دەربڕی لەوەی بەردەوامن له په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی
و رێكخراوه‌کانی مافی مرۆڤ بۆ به‌هاناوه‌چوونی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه تاکو
هه‌موو كه‌ره‌سته‌كانی ژیانیان بۆ دابینبكرێت و بگەڕێنرێنەوە بۆ وڵاتەکەیان.
تا ئێستا سەدان
کۆچبەری عێراقی، له لیتوانیا و بیلاڕوسیا، ناتوانن به‌ره‌و ئه‌وروپا بپه‌ڕنه‌وه
و له‌لایه‌ن پاسه‌وانی سه‌ر سنوری لیتوانیاوە رێگه‌یان لێگیراوه.