سەردێڕ:

عێراق دەستی بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج کرد

AM:09:42:19/05/2022

6568 جار خوێندراوەتەوە

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، فەرمانگەی ژمێریاری سەر بە وەزارەتی دارایی عێراق ئەمڕۆ دەستی کردووە بە دابەشکردنی موچەی مانگی پێنج / ئایاری سەرجەم فەرمانبەران.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، نوسینگەی راگەیاندنی وەزارەتی دارایی عێراق راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، فەرمانگەی ژمێرمیاری وەزارەتی دارایی لەمڕۆەوە، پێنجشەممە، دەستیکردووە بە دابینکردنی پارەی پێویست بەمەبەستی دابەشکردنی موچەی مانگی پێنجی سەرجەم فەرمانبەران.

دەشڵێت، داوا لەسەرجەم یەکەکانی ژمێریاری وەزارەتەکان کراوە سەردانی فەرمانگەی ژمێریای وەزارەتی دارایی بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی خشتەی دابەشکردنی موچەی وەزارەت و فەرمانبەران و تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی پارە تا لەمڕۆوە موچەی مانگی پێنج / ئایاری فەرمانبەران دابەشبکەن.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە ئێستادا لە نیوەی مانگی ئایاردا، حکومەتی هەرێم هێشتا لە ناوەڕاستی دابەشکردنی موچەی مانگی نیسان/چواری فەرمانبەرانە و لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین موچەی مانگەی ئادار/ سێی بەشێک لە موچەخۆرانی هەرێم دابەشنەکراوە و رۆژانە مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەران بە مەبەستی وەرگرتنی موچەکانیان گردبوونەوە دەکەن و قفڵیان لەدەرگای بەشێک لە زانکۆکان داوە.













گەلەری