سەردێڕ:

روداوێکی تەقەکردن لە سلێمانی روویدا و کوژراو هەیە

PM:07:22:12/05/2022

95920 جار خوێندراوەتەوە

بەڕێوەبەری فریاکەوتنی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە رووداوێکی تەقەکردندا کە لە شەقامی شەست مەتری نزیک گەڕەکی کازیوە روویداوە، کوژراو و بریندار هەیە.


سامان نادر بەرێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، بەگوێرەی زانیارییە سەرەتاییەکان تا ئێستا کەسێک کوژراوە و کەسێک بریندارە.

سەرکەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، لە ئاکامی رووداوەکەدا کەسێک کوژراوە و سێ کەسیش بریندار بوون.

بەگوێرەی زانیارییەکان رووداوەکە لەنێوان دوو گروپدا روویداوە و گروپێکیان لە کەمیندابوون و چاوەڕوانی گەیشتنی لایەنی دووەم بوون و ئەو کەسەش کە کوژراوە پەیوەندی بە لایەنێکی رووداوەکەوە هەبووە.

لای خۆشییەوە، ئاسۆ تەها بەڕێوەبەری پۆلیس سلێمانی لە لێدوانێکدا بۆ ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، چوار تۆمەتبار لەسەر رووداوەکە دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، بەپێی زانیاریەکانیش روداوەکە لەنێوان دوو بنەماڵە بووەلەسەر کێشەی زەوی و زار بووە.

کارزان تارق، سلێمانی

 













گەلەری