سەردێڕ:

بۆ خواردنی ژەمێك لە چێشتخانەیەك دەبێت کڕیارەکان ساڵانێك بوەستن

PM:03:29:11/05/2022

13432 جار خوێندراوەتەوە

چێشتخانەیەك لە تاکاساجۆ لە ژاپۆن جۆرێك خواردن دروستدەکات کە بە کرۆکێت ناودەبرێت، گۆشتێکی مانگای کوبییە، دەوترێت کە هێندە بەتامە خەڵك ساڵانێك دەوەستن تا بتوانن ژەمێكی لێ بخۆن.


ئەو چێشتخانە ژاپۆنییە لە ساڵی ١٩١٨ەوە کرۆکێتی گۆشتی مانگا دروستدەکات، ئەگەر بتەوێت ژەمێکی ئاسایی بخۆیت دەتوانیت بچیتە چێشتخانەکە و داوای بکەیت و بیخۆیت، بەڵام ئەگەر بتەوێت تایبەتترین جۆرەکان تاقی بکەیتەوە، ئەوا دەبێت ساڵانێك بوەستن کە تەنانەت دەگات بە دەیان ساڵ، وەك لە هەواڵێکی ماڵپەڕی" oddity central"دا باسکراوە.

داوایەکی زۆر هەیە لەسەر کرۆکێتی گۆشتی مانگا لەناو ژاپۆنییەکاندا، بەم دواییانە کەسێکی ژاپۆنی لە تویتەر ئاشکرایکردووە کە دوای نۆ ساڵ لە چاوەڕوانی توانیویەتی کرۆکێتی گۆشت بخوات.













گەلەری