سەردێڕ:

دزە پێکردنی نامەیەکی بیڵ گەیتس لە بارەی ستیڤ جۆبزەوە

PM:12:02:12/07/2021

9756 جار خوێندراوەتەوە

نامەیەکی ئەلیکترۆنی بیل گەیتس ئاشکراکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ نوسیویەتی و تیایدا سەرسوڕمانی خۆی لە شێوازی کار و هەنگاوەکانی ستیڤ جۆبز دەردەبڕێت.


نامەیەکی ئەلیکترۆنی بیل گەیتس ئاشکراکراوە کە لە ساڵی ٢٠٠٣ نوسیویەتی و تیایدا سەرسوڕمانی خۆی لە شێوازی کار و هەنگاوەکانی ستیڤ جۆبز دەردەبڕێت.

هەژامرێکی تویتەری تایبەت بە دزە پێکردنی نامەی تایبەتی ئەلیکترۆنی بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیاکانی بواری تەکەنلۆژیا و زانیاری، نامەیەکی ئەلیکترۆنی بیڵ گەیتس بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی بڵاوکردەوە کە تیایدا سەرسوڕمانی خۆی بەرامبەر ستیڤ جۆبز بەڕێوەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئەپڵ دەر بڕیوە.

بەگوێرەی نامە ئەلیکترۆنییەکە گەیست دەڵێت، "ستیڤ جۆبز توانایەکی سەرسوڕهێنەری هەیە لە سەرنج خستنە سەر شتە گرنگەکان، هەرخۆشی توانیویەتی ئەو کەسانە لە خۆی کۆبکاتەوە کە بەتوانان لە بواری بەرهەمهێنانی شتی نوێ بۆ بەکارهێنەرانی ئەپڵ و دۆزینەوەی بازاڕ بەشێوازێکی شۆڕشگێڕانە".

نامە ئەلیکترۆنییەکە کۆنە و دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٣، کاتێک کۆمپانیای ئەپڵ لە رێگەی خزمەتگوزاری "ئایتونز"ەوە توانی میوزیک بخاتە ناو مۆبایلی ئەپڵەوە.

بەگوێرەی نامە ئەلیکترۆنییەکە بیڵ گەیتس ئاماژەی بەوەکردووە، لەمساڵدا مایکرۆسۆفت دەستی کردبوو بە هەنگاوەکانی هێنانە ناوەوەی خزەمتگوزاری میوزیک، بەڵام بەم هەنگاوەی ستیڤ جۆبز توشی سەرسوڕمانبوون بەوەی بەچەند قۆناغێک پێش ئەوان کەوتووە.

تیایدا ئەوەشی خستووەتەڕوو، ماکرۆسۆفت بیری لەوەکردبووەوە خزمەتگوزاری میوزیک بە هاوبەشی لەگەڵ بەکارهێنەرانیدا بەردەست بخات، بەڵام دڵنیانەبووە لەسەرکەوتنی پڕۆژەکە، چونکە ئەو سیستمەی خزمەتگوزارییەکەی لەسەر بڵاودەکرایەوە لەتوانایدانەبوو گۆرانی و میوزیکی کۆن بڵاوبکاتەوە، بەمەش ئەو کەسانەی هۆگری ئەو گۆرانیانەن نەیاندەتوانی بەدەستیان بهێنن.

لە نامەکەیدا بیڵ گەیست سەرسوڕمانی خۆی لەتوانای جۆبز دەربڕیوە لەبارەی ئەوەی توانیوییەتی بەهەرمهێنەرانی میوزیک باوەڕپێبێنێت کە گۆرانییەکان وپارچە میوزیکەکانیان بە خزمەتگوزاری "ئایتۆنز" بفرۆشن. ئەمە لەکاتێکدابووە، فرۆشتنی میوزیک و گۆرانی بە ئینتەرنێت و ئاپی خزمەتگوزارییەکان، لە جیاتی ئەوەی بە سیدی و کاسێتی بفرۆشن، لەلایەن بەرهەمهێنەرانی میوزیکەوە قەبوڵکراونەبوو.

ئەمە لەکاتێکدایە، ساڵی ٢٠٠٣ کۆمپانیای ئەپڵ لە رێگەی ئەپڵیکەیشنی "ئایتۆنز"ەوە شێوازێکی نوێی فرۆشتنی میوزیکی داهێنا و بیرۆکەکەش لەلایەن کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی میوزیک و گۆرانییەوە قەبوڵکرا و وردەوردە بەرهەمهێنانی ئەلبومی میوزیک و گۆرانی بەرەو نەمان چوون.













گەلەری