سەردێڕ:

توێژینەوەیەکی نوێ.. زۆر خواردنی گۆشت مەترسی تووشبوونی نەزۆکی پیاوان دەکات

AM:11:31:03/05/2022

6192 جار خوێندراوەتەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە ئەو پیاوانەی گۆشت زۆر دەخۆن لەوانەیە لە هاتوودا تووشی نەزۆکی ببن و منداڵیان نەبێت.


بەپێی ماڵپەڕی " زە سەن"ـی بەریتانی، ئەو پیاوانەی کە دەیانەوێت لە داهاتوودا منداڵ بخەنەوە ئەوا باشترە خواردنی گۆشت سنوردار بکەن و زۆر نەیخۆن.

توێژینەوەکە لە زانکۆی "وۆردسێتەر" کراوە، دەرکەوتووە کە ئەو سیستەمە خۆراکەی کە پڕبێت لە پڕۆتین بە رێژەی ٪٣٧ هۆڕمۆنی تێستێسترۆن کەم دەکاتەوە.

سەرنوسەری توێژینەوەکە بەناوی " جۆو وایتاکەر" کە پسپۆڕێکی خۆراکە بە زە سەنی راگەیاند، "کەمی ئاستی تێستێسترۆن دەبێتە هۆی کەمی دروستبوونی سپێرمەکان، ئەمە کاریگەری نەرێنی لەسەر پیاوان دەبێت و نەزۆکیان دەکات."

کەمی ئاستی تێستێسترۆن پەیوەندی بە نەخۆشییە درێژخایەنەکانیشەوە هەیە وەک ( نەخۆشییەکانی دڵ، شەکرە و زەهایمەر).

ئەو پسپۆڕە و تیمەکەی تۆماری ٢٧ توێژینەوەیان هەڵدایەوە کە لەسەر ٣٠٩ پیاو کرابوو، بۆیان دەرکەوت کە سیستمی خۆراکی پڕ پڕۆتین و کاربۆهێدرات، پێکەوە کار لە هۆرمۆنی تێستێسترۆن دەکەن و کۆلسترۆل بەرز دەکەنەوە.

پسپۆڕەکە ئاشکرایکردووە کە خواردنی ٪٣٥ زیاتر لە پڕۆتین زیاتر لە دوو هەفتەدا مەترسیدارە و دەبێت کەم بکرێتەوە.

هەروەها باس لە بڕی رێگەپێدراو دەکات کە لە رۆژێکدا دەبێت بخورێت و ئاشکرایکردووە، پیاوان ٥٦ گرام و ژنان ٤٥ گرام پڕۆتین وەبگرن، ئەمەش بەپێی کێشی جەستە دەگۆڕیت (پیاوان کێشیان ٧٥ کیلۆگرام و ژنان ٦٠ کیلۆگرام بێت.

ر.ئ













گەلەری