سەردێڕ:

عێراق لەبارەی هاوڵاتییە ونبووەکانی داوایەک لە ئۆکرانیا دەکات

PM:06:01:29/04/2022

3692 جار خوێندراوەتەوە

وتەبیژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا لەبارەی عێراقییە ونبووەکان لە ئۆکرانیا گفتوگۆیان کردووە و داوای لێکۆڵینەوەی زیاتریان کردووە.


ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، باڵیۆزخانەی عێراق لە کیێڤ یاداشتێک بۆ وەزارەتی دەرەوەی ئۆکرانیا ئامادە دەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە دوایین زانیاریەکان لەبارەی عێراقییە ونبووەکان لەو وڵاتە.

باسی لەوەشکردووە، لەگەڵ زانکۆکانی ئۆکرانیا گفتوگۆیانکردووە بۆ دواخستنی داواکارییەکانی کرێی خوێندن، بەهۆی هەلومەرجی نەگونجاوی ئێستای ئۆکرانیاوە. هاوکات باڵوێزخانەی عێراق بەردەوام دەبێت لە گفتوگۆ لەگەڵ دەسەڵاتدارانی ئۆکرانیا بۆ دابینکردنی یارمەتی و ئاسانکاری بۆ هەندێک لە عێراقییەکان کە داوایان کردووە بچنە باڵەخانەی باڵێۆزخانەی وڵاتەکەیان.

ئەحمەد سەحاف ئەوەشی خستەڕوو، هێڵە گەرمەکانی باڵوێزخانەی عێراق هێشتا کار دەکەن و پەیوەندی وەردەگرن و رۆژانە وەڵامی هاوڵاتیان دەدەنەوە.













گەلەری