سەردێڕ:

دۆزینەوەی ئاژەڵێکی دەریایی کە لە دەیناسورەکان کۆنترە

PM:03:09:24/04/2022

6032 جار خوێندراوەتەوە

مۆزەخانەی ئۆنتاریۆ لە کەنەدا ئاژەڵێکی دەریایی کۆنی نمایشکردووە کە بەشێوەیەکی تایبەت پاراستوویەتی و تەمەنی ٤٥٠ ملیۆن ساڵە و لە باشوری ئۆنتاریۆ لە کەنەدا دۆزراوەتەوە.


ماڵپەڕی "THE STAR" بڵاویکردەوە، لەئەنجامی گەڕان و بنکۆڵکردندا ئاژەڵە دەریاییەکە دۆزراوەتەوە و تەمەنی نزیکەی نیو ملیار ساڵە و بەمەش تەمەنی لە دەیناسورەکان کۆنترە کە بۆ یەکەمجار ٢٤٠ ملیۆن ساڵ لەمەوبەر دەرکەوتوون.

گۆڤاری زانستی تایبەت بە ئارکۆلۆجیا "بنکۆڵکاری" ئاشکرای کردووە، ئاژەڵە دەریاییەکە لە ٢٤ی ئاداری ئەمساڵدا دۆزراوەتەوە.

توێژەران ئاژەڵە نوێیە دۆزراوەکەیان ناو ناوە "Tomlinsonus dimitrii" کە بەشێکە لە کۆمەڵەی پێ جومگەدارەکان و بەشێوەیەکی تایبەت پارێزراوە کە تەنه بەشە رەقەکانی جەستەی بە بەرد بوون.

جۆزێف مویسیۆک ئامادەکاری سەرەکی توێژینەوەکە و سەرۆکی تیمی توێژینەوە و بایلۆجیست لە زانکۆی تۆرینتۆ لە کەنەدا ئاماژەی بەوەدا، "چاوەڕێی دۆزینەوەیەکی لەم جۆرە نەبووین، کاتێک بیر لە چاڵەکان دەکەیتەوە، هەمیشە بیرمان بەلای دەیناسورەکان و گوێچکە ماسی و ئێسکە گەورەکانەوە دەچێت".

ئاژەڵەکە درێژییکەی شەش سانتیمەترە و سەری بە زرێپۆشێک داپۆشراوە و دوو شاخی چەماوەی هەیە و بەچەند تاڵێک داپۆشراوە کە لە پەڕ دەچێت.













گەلەری