یەکەمین چاوپێکەوتنی لوکاکۆ لەگەڵ پێگەی چێڵسی بخوێنەرەوە

PM:10:25:16/08/2021

1700 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لوکاکۆ دەیەوێت چێڵسی بەردەوام بێت لە بردنەوەی نازناوەکان ودوپاتیشیکردەوە ئێستا یاریزانێکی جیاوازە.

لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ پێگەی فەرمی یانەکەی، ڕۆمیلۆ لوکاکۆی یاریزانی نوێی چێڵسی ڕایگەیاند کە دەیەوێت یانەکەی بەردەوامبێت لە بەدەستهێنانی نازاوەکان لە چەند وەرزی داهاتوودا.

لوکاکۆ وتی: تەنیا بیر لە ئامانجە تاکەکەسییەکانم ناکەمەوە بەڵکو ئەوەی گرنگە بەدەستهێنانی نازناوە بە کۆمەڵەکانە لەگەڵ یانەکەمدا، بەو هۆکارەش گەڕاومەتەوە جارێکیتر.

وتیشی: خولی ئیتاڵیا بەهێزترە چونکە پێویستت بە تەکتیک و هونەر و هێزێکی زۆر دەبێت تا یاری تیا ئەنجامبدەیت، بەڵام لە ئینگلتەرا کارەکە بەستراوە بە هەل دروستکردنەوە و شارەزای ئەم خولەم و شێوازی یاریکردن تیایدا شارەزام.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێستا ئەو یاریزانێکی جیاوازە لە پێشووتر چونکە لە ئینتەر بە تەواوی ئاستی بەرزبوەتەوە، لە ئێستاشدا لە یانەیەکدا یاریدەکات کە خاوەنی چەندین یاریزانی ئاستبەرزە و لە یاریاگدا بونی خۆی دەسەلمێنێت.

ئاشكراشیکرد، تۆماس تۆخێلی ڕاهێنەر پەیوەندی پێوەکردووە تە گرێبەست لەگەڵ چێڵسیدا ئیمزا بکات تا بیکاتە سەرکردەی هێڵی پێشەوەی یانەکە لە وەرزی داهاتوودا.

خ  . ک