حەبیب محمدۆڤ لە جیهانی هونەری شەڕکردنەوە بۆ جیهانی تۆپی پێ

PM:12:18:14/08/2021

1576 جار خوێندراوەتەوە

+ -

یانەى لیگان دینامۆ داواکارییەکەى حبیب محمدۆڤی پاڵەوانی هونەری شەڕکردنی ڕوسی جێبەجێدەکات و گرێبەستێکی لەگەڵدا واژوو دەکات.

ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، یانەى لیگان دینامۆی ڕووسی لە هەنگاوێکی چاوەڕواننەکراودا و بە فەرمی گرێبەستێکی لەگەڵ پاڵەوانی پێشووی هونەری شەڕکردنی وڵاتەکەى لە کێشی مام ناوەند حبیب محمدۆڤ واژوو کرد و بۆ وەرزی نوێ بەشداری یارییەکانی خولی پلە سێی ئەو وڵاتە دەکات.

ڕۆیتەرز ئاشکرایکرد، حەبیبی 32 ساڵ دوای مردنی باوک و ڕاهێنەری بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڕیاریدا جیهانی هونەری شەڕکردن بەجێبهێڵێت و ڕوو لە جیهانی تۆپی پێ بکات، بۆ ئەو مەبەستەش لە مانگی کانوونی دووەمی ڕابردوو لە تویتێکدا ئامادەیی دەربڕی پێشوازی لەهەر گرێبەسـتێک بکات کە پێشکەشی دەکرێت.

لە لایەن خۆشیەوە یانەى دینامۆ لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر هەواڵەکەى ئاژانسی ڕۆیتەرزی پشتڕاستکردەوە و ئاماژەیان بەوەدا بە شانازییەوە سەرکەوتوو بوون لە واژووکردنی گرێبەستێک لەگەڵیدا.

حەبیب نور محمدۆڤی پاڵەوانی هونەری شەڕکردنی ڕووسی لە مانگی 10ی ساڵی ڕابردوو دوا یاری خۆی بەرامبەر جۆستن جیسی ئەمریکی کرد و دواتر بڕیاریدا بە شێوەیەکی یەکجاری جیهانی هونەرەکانی شەڕکردن بەجێبهێڵێت.