خولی ئیتاڵیا.. ناپۆلی و فیۆرینتینا بردنەوەیان بەدەستهێنا

AM:01:05:18/01/2022

660 جار خوێندراوەتەوە

+ -

لە خولی ئیتاڵیا ناپۆلی بردنەوەی بەسەر بۆلۆنیا بەدەستهێنا و فیۆرینتینا شەش گۆڵی لە جەنەوا کرد.

لە درێژەی یارییەکانی خولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر بۆلۆنیا یاریکرد.

یاریەکەش بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە سوودی ناپۆلی کۆتاییهات، هەردوو گۆڵەکە هێرڤینگ لۆزانۆ لە خولەکەکانی 20 و 47 تۆماریکردن.

لە یاریەکی تردا، یانەی فیۆرینتینا رووبەڕووی جەنەوا بوەوە و بە ئەنجامێکی گەورە و بە شەش گۆڵی بێبەرامبەر بردنەوەی بەسەردا بەدەستهێنا.

بەم ئەنجامانە، ناپۆلی 46 خاڵی هەیە و لە سێیەمی ڕیزبەندیدایە، فیۆرینتینا بە 35 خاڵ پلەی شەشەمی گرتوە، بۆلۆنیا و جەنەوا لە پلەکانی 13 و 19 دان.

خ . ک