چاوپێکەوتن و لێدوانەکانی فێران تۆرێس

PM:01:38:03/01/2022

2132 جار خوێندراوەتەوە

+ -

تۆرێس دوپاتیکردەوە یاریکردن بۆ بەرشەلۆنە شەرەفێکی گەورەیە و زۆر دڵخۆشە کە دڕێسی یانەکە دەپۆشێت.

فێران تۆرێسی ئیسپانی یاریزانی نوێی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی بەشێوەیەکی فەرمی لەناو یاریگای کامپ نو بە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و هاندەران ناسێندرا و دڵخۆشی خۆی بە پۆشینی درێسی یانەکەی دوپاتکردەوە.

تۆرێس لەل لێدوانەکانیدا ڕایگەیاند دڵنیایە لەوەی بەرشلۆنە باشترین یانەی جیهانە و پێویستە بجەنگێت بۆ ئەوەی شوێنی خۆی لەپێکهاتەی سەرەکی یانەکەدا بکاتەوە و هەوڵەدات باشترینی خۆی پێشکەش بکات.

وتیشی: هەمووان لە ژووری جلگۆڕینی یانەکە پێشوازیەکی گەرمیان لێکردم و بەڕاستی زۆر دڵخۆشم کە لەگەڵ ئەم کۆمەڵە یاریزانەدا یاری دەکەم پۆشینی درێسی بەرشەلۆنە شەرەفێکی گەورەیە.

تۆرێس ئاماژەی بەوەشکرد ناتوانێت چاوەڕێ بکات تا بەشداری یاریەکان بکات و لەناو یاریگادا دەربکەوێت و هەر شوێنێک چاڤی ڕاهێنەر بۆی دیاریبکات لەو شوێنەدا یاری دەکات.